KFA- سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ كۆچی دوایی (نه‌وشیروان مسته‌فا) رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پرسە و هاوخەمیی خۆی راگەیاند.

” کۆچی دوایی کردنی تێكۆشه‌ری كورد به‌ڕێز (نەوشیروان مستەفا) رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، دڵگران و خه‌مباری كردم، پرسە و سەرەخۆشی له‌ خانەوادە و جڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەم، لە خوای گەورە ده‌پارێمه‌وه‌ سه‌بر و ئـارامی بە ھەمووان ببه‌خشێت و كۆچككردووش به‌ به‌هه‌شتی فراوان شاد بكات.
ان لله وانا الیه‌ راجعون

سه‌فین كانه‌بی
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

Leave a Reply