یانه‌ى شێروانه‌ یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى له‌ چوار گۆشه‌ى زێریندا تۆماركرد

KFA- رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 23/3/2017 له‌ یاریگه‌ى یانه‌ى شێروانه‌ به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى و كوردستان و جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى زۆر له‌ وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستان له‌ هه‌فته‌ى دووه‌مى قۆناغى یه‌كه‌مى چوارگۆشه‌ى زێرینى خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یانه‌ی شێروانه‌ میواندارى یانه‌ی كه‌ركوكى كرد . پێش ده‌ستپێكردنى یارییه‌كه‌ به‌رێز سه‌فین كانه‌بى ته‌وقه‌ى له‌ گه‌ڵ […]

Continue reading

سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێ دوو رۆژنامه‌نوسی به‌سه‌ركرده‌وه‌

KFA- سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان رۆژی شه‌ممه‌ له‌ سلێمانی و كه‌ركووك دوو رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی به‌سه‌ر كرده‌وه‌، كه‌ باری ته‌ندروستییان باش نییه‌. سه‌فین كانه‌بی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ سلێمانی به‌ یاوه‌ری هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆك، سه‌ردانی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی و په‌یامنێری كوردستان تیڤی نه‌شمیل محه‌مه‌دی كرد، كه‌ له‌ یارییه‌كه‌ی نه‌ورۆز و شێروانه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه‌ به‌ […]

Continue reading

كه‌ركووك له‌ نێو یاریگه‌ی خۆیدا تووشی یه‌كه‌م شكست بوو

KFA- له‌ كه‌شێكی باراناوی و سارددا یانه‌ی كه‌ركووك میوانداری له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كردو له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرین خولی پله‌ نایه‌بی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕووبه‌ڕووی یه‌كه‌م شكست بووه‌ له‌ نێو یاریگه‌ و هانده‌رانی خۆیدا . به‌هۆی ئه‌و بارانبارینه‌وه‌ هه‌ر دوو لا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ند یارییان ده‌كرد، هه‌ولی تۆمار كردنی گۆلی […]

Continue reading

پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك سه‌ركه‌وتنی هێنا و نه‌ورۆزیش یه‌كسان بوو

KFA- ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تێیدا پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك به‌ سه‌ركه‌وتن گه‌ڕایه‌وه‌ و نه‌ورۆزیش جارێكی دیكه‌ له‌ یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یبرده‌وه‌. ئه‌مڕۆ دوو یاری ئه‌نجامدرا و تێیدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌ 2-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی كه‌ركووكی برده‌وه‌. یارییه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی باراناویدا ئه‌نجامدرا و تێیدا گۆڵه‌كانی […]

Continue reading

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی راگەیاند

KFA- ئەمرۆ پێنچشەممە 9ی ئادار لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەفین كانەبی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆك و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دا و چەند بریارێكی گرنگیان دا: 1- سەرجەم یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژانی پێنچشەممە كاتژمێر (3:30) خولەكی ئێوارە ئەنجام دەدرێت. 2- […]

Continue reading

نهێنیی سه‌ركه‌وتنه‌كانی شێروانه‌ چی بوون؟

KFA- له‌ دوایین گەڕی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یانه‌ی شێروانه‌ی تاكه‌ نوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر پشتی زاخۆ په‌ڕییه‌وه‌ و بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی بڕی، تۆ بڵێی نهێنیی سه‌ركه‌وتنه‌كان و گه‌یشتنی تیپه‌كه‌ به‌و قۆناخه‌ چییه‌؟ كاروان حه‌مه‌ساڵح راهێنه‌ری شێروانه‌ ده‌ڵێت: ھەر لە سەرەتای خولەکە پلانی سەرکەوتنمان بۆ چوارگۆشەی زێرین دانابوو، وەک دەستەی راھێنەران پلانەکشمان بە […]

Continue reading

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا

KFA-  رۆژی شەممە لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە ئەنجامدا و چەند بریارێكی گرنگی دا. 1- لە درێژەی لێكۆلینەوە لە گرفت و كێشەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و كەركووك لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بریاردرا: أ- بەهۆی هێرشكردنە سەر ناوبژیوانان و […]

Continue reading

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا

KFA- یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رۆژی چوارشەممە لە بارەگای خۆیدا بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بریارێكی گرنگی دا. 1- یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئیدانەی هەموو جۆرە رەفتار و هەر هۆتافێكی رەگەزپەرستانە و نا وەرزشی دەكەین. داوا لە جەماوەری وەرزشی زاخۆی خۆشەویست دەكەین بە گیانی […]

Continue reading

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكدا

رۆژی چوارشەممە ١٥ی شوبات لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بریارێكی گرنگی دا. 1- راگرتنی هەردوو راهێنەر (زەیا عەبدولحەكیم، كامل جەلال) بۆ ماوەی سێ مانگ بەیاوەرینەكردنی تیپەكانیان بەهۆی ئامادەنەبوونیان لە خولی راهێنەرایەتی ئاسیوی (C) لەگەڵ وەرگرتنی رەزامەندی […]

Continue reading

بریار و راسپارده‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان

KFA ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گه‌ى خۆى به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى, یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و چه‌ند بریارى و راسپارده‌یه‌كى گرینگیدا 1- هه‌ر یارییه‌ك له‌ خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت و به‌ هه‌ر هۆكارێك دوابخرێت, بریارى كۆتایی به‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ى یارییه‌كه‌ یان ته‌واو كردنى, بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه‌, […]

Continue reading