‎ عەدنان رەحیم : خۆشترین ساتی وه‌رزشیم به‌شداریكردن بوو له‌ خولی نایابی كوردستان

‎KFA- عەدنان رەحیم یەکێک لەو ئەستێرە دیارانەیە کە ‎ ئەمساڵ لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستاندا ئاستێکی زۆر باشی لەگەل یانەی شێروانە پێشکەش کردووە و تا ئێستا لەگەڵ یانەکەی ئەنجامێکی باشیان تۆمار کردووە و گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی. ‎عەدنان لەگەل یانەکەیدا ئەمساڵ لە ھەموو یارییەکان بەشدار بووە ھاوکاری یانەکەی و ھاورێیه‌کانی کردووە لە ئەنجامە باشەکاندا. ‎عەدنان ره‌حیمی […]

Continue reading

سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی تۆری میدیایی رووداو ده‌كات

KFA- سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان سه‌فین كانه‌بی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی تۆڕی میدیایی رووداو و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شیفا گه‌ردی ده‌كات. “به‌ناوی خۆم و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی تۆڕی میدیایی رووداو و بنه‌ماڵه‌ی كچه‌ رۆژنامه‌وانی ئازا، شه‌هید شیفا گه‌ردی ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونیمان پێگه‌یشت. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین […]

Continue reading

تەواوی ئاماری هەردوو قۆناغی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ

KFA- رۆژانی پێنجشەممە و هەینی كۆتایی بە یارییەكانی هەردوو كۆمەڵەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان هات بە دەستنیشانكردنی هەر چوار یانەی سەركەوتوو بۆ چوار گۆشەی زێرین و هەروەها دیاریكردنی ئەو دوو یانەیە، كە دابەزین بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، ئەمەی خوارەوە ئاماری گشتی خولەكەیە پێش دەستپێكردنی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین. – بەفەرمی هەرچوار یانەی […]

Continue reading

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا

KFA-  رۆژی شەممە لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە ئەنجامدا و چەند بریارێكی گرنگی دا. 1- لە درێژەی لێكۆلینەوە لە گرفت و كێشەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و كەركووك لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بریاردرا: أ- بەهۆی هێرشكردنە سەر ناوبژیوانان و […]

Continue reading

دهۆك دابه‌زی و زێره‌ڤانی له‌ نایابدا مایه‌وه‌

KFA- یارییه‌كانى قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كانى خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كۆتایی هات و یانه‌ى دهۆك بۆ پله‌ یه‌كی كوردستان دابه‌زی، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زێره‌ڤانی توانی خۆی له‌ ریزی نایابدا بهێڵێته‌وه‌. ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی دواگه‌ڕی له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا ئه‌نجامدرا و جگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ و گه‌یشتنی […]

Continue reading

پێشمه‌رگه‌كانى هه‌ولێر به‌ شایسته‌یی گه‌یشتنه‌ چوار گۆشه‌ى زێرین

KFA- له‌ خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ (3-0) گۆڵ له‌ هه‌ولێرى برده‌وه‌ و پلێتى چوارگۆشه‌ى زێرینى خوله‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا. له‌میانى یارییه‌كانى دوا گه‌ڕى خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ یارییه‌كى گرنگ و چاره‌نووسسازدا یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ پیرمام و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى و […]

Continue reading

كه‌ركووك پاڵپشت به‌ جه‌ماوه‌ره‌ وره‌ به‌رزه‌كه‌ى ئاراراتی میوانى تێكشكاند

KFA- له‌ دواى رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كه‌ى یاریگاى زاخۆ، یانه‌ى كه‌ركووك پاڵپشت به‌ جه‌ماوه‌ره‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ى یانه‌ى ئاراراتی میوانى تێكشكاند و بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژوویدا ناوی خۆی له‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ى زێڕینی خولى نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا نووسییه‌وه‌. له‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین و به‌چێژترین یارییه‌كانى گه‌ڕی 12ی گرووپی دووه‌مى خولى نایابی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، یانه‌ى كه‌ركووك له‌ نێو یاریگای […]

Continue reading

به‌تاقانه‌ گۆڵێك یانه‌ى سیروانی نوێ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كاندا مایه‌وه‌

KFA- له ‌كۆتا یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، له ‌كه‌شێكی ته‌واو به‌هاریدا یانه‌ى سیروانی نوێ له‌نێو یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا پێشوازی له‌ یانه‌ی گاره‌ كرد له‌ یارییه‌كی ئاست مامناوه‌ندا. سیناریۆی یارییه‌كه‌ ته‌واو روون بوو به ‌پێیه‌ی یانه‌ى گاره‌ ته‌نیا ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ دابه‌زین رزگاری ده‌كرد، هه‌ر ئه‌نجامێكی دیكه‌ دایده‌به‌زاند بۆ ریزی پله‌ یه‌كه‌كان بۆیه‌ […]

Continue reading

شێروانه‌ گه‌یشته‌ چوارگۆشه‌ى زێڕینى خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان

KFA- له‌ كه‌لارى مه‌ڵبه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان یارى هه‌فته‌ى دوازده‌هه‌مى كۆمه‌ڵى دوووه‌مى خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌نێوان زاخۆى ڕێزبه‌ندى یه‌كه‌م و شێروانه‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌نده‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌تێدا شێروانه‌ دواى چه‌ندین ساڵ توانى له‌یاریه‌كانى داهاتووى ئه‌وخوله‌دا خۆى ببینیته‌وه‌. یاریگا بۆ ئه‌م یاریه‌ جمه‌ى ده‌هات له‌هانده‌رو هه‌وادارى یانه‌ى شێروانه‌ كه‌زیاد له‌ 5000 هانده‌ر ئاماده‌ى نێو یاریگابوون پاڵپشتى سه‌رخستنى یانه‌كه‌یان […]

Continue reading

كەركووك و شێروانە سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین و گارەش ماڵئاوایی لە خولەكە كرد

KFA- لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی حەفتەم و كۆتایی قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی، ئەمرۆ پێنجشەممە سێ یاری لە كۆمەڵەی دووەمی خولەكە ئەنجامدرا. لە یاریگەی كەركووك بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر یانەی كەركووك توانی بلیتی سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین بۆ خۆی مسۆگەر بكات دوای ئەوەی بە ئەنجامی (4-1 ) گۆڵ لە یانەی ئاراراتی […]

Continue reading