کۆنیفا پاڵپشتی کوردستان دەکات بۆ ئەندامبوون لە فیفا

KFA- رۆژی چوارشەممە له‌ هه‌رێمی قوبرسی توركی دووه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنیفا ئه‌نجامدرا، تیشك خرایه‌ زۆر بابه‌تی گرینگ. لەلێدوانێکی تایبەتدا سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گوتی: کۆبوونەوەی دووەم رۆژ زۆر گرنگ بوو و تیشک خرایە زۆر بابەت، كه‌ ده‌كرێ له‌ داهاتوو سوودیان لێ وه‌ربگرین، بریاری درا له‌ كۆنیفای 2018،  كه‌ له‌ له‌نده‌ن به‌رێوه‌ ده‌چێت […]

Continue reading

پاڵەوانێتی کۆنیفا لە لەندەن ئەنجام دەدرێت

KFA- ئه‌مڕۆ سێشەممە له‌ هه‌رێمی (قوبرسی توركیا) یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی (كۆنیفا) به‌رێوه‌ چوو، بڕیاریشه‌ سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بكرێت. سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی کوردستان و بەشدار لە کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەری فەرمی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گوتی: زۆر بابه‌تی تازه‌ و گرینگ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكران له‌ گرینگترینیان ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانییه‌تی كۆنیفای 2018 […]

Continue reading

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆنیفا دەکات

سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی قوبرسی تورکیا داوه‌تنامه‌یه‌كی پێگه‌یشتووه‌، كه‌ بریاره‌ له‌ 3 ـی مانگی داهاتوو له‌ قوبرس پاڵه‌وانییه‌تی كۆنیفا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ورووپا ئه‌نجامبدرێت. سەفین کانەبی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی (كۆنیفا)، له‌ لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی قوبرسی تورکیا داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ ده‌ست […]

Continue reading

چاوەڕوان دەكرێت لە دوو مانگی داهاتوو، ئەڵمانیا خزمەتی وەرزشی كوردستان بكات

KFA- هەریەك لە (هێنگ شیك) بەرپرسی بەشی پەرەپێدانی وەرزش و (مارتن كلار) راوێژكار لە رێكخراوی (GIZ)ـی ئەڵمانی, سەردانی بارەگەی یەكیەتیی تۆپی پێی كوردستانیان كرد، لە لایەن (سەفین كانەبی) سەرۆكی یەكیەتیی تۆپی پێی كوردستان و (سەلام حوسێن) سكرتێری یەكیەتیی تۆپی پێی كوردستان و، (شوان رەئووف) بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە یەكیەتیی تۆپی پێی كوردستان پێشوازییان لێكرا. رێكخراوە […]

Continue reading

ئه‌ڵمانیا یارمه‌تی تۆپی پێی كوردستان ده‌دات

KFA- شاندی رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی سه‌ردانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانیان كرد و باس له‌ هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تیدانی تۆپی پێی كوردستان كرا. سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێ له‌ هه‌ولێر، پێشوازیی کرد لە ھەریەک لە (ھێنین شیک) بەرپرسی پرۆگرام و (مارتن کلار) راوێژکار لە رێکخراوی giz ی ئـەڵمانی. ئـامانجی شاندەکە دروستکردنی […]

Continue reading

یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان پرسەنامەیەكی راگەیاند

KFA- بە بۆنەی كۆچی دوایی (نەوشیروان مستەفا) رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان پرسەنامەیەكی راگەیاند، كە بەمجۆرەیە: کۆچی دوایی بەڕێز(نەوشیروان مستەفا) رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی، دڵگران و خه‌مباری كردین، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و جڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین، […]

Continue reading

پەیامی هاوخەمیی بۆ كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا

KFA- سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ كۆچی دوایی (نه‌وشیروان مسته‌فا) رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پرسە و هاوخەمیی خۆی راگەیاند. ” کۆچی دوایی کردنی تێكۆشه‌ری كورد به‌ڕێز (نەوشیروان مستەفا) رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، دڵگران و خه‌مباری كردم، پرسە و سەرەخۆشی له‌ خانەوادە و جڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەم، لە […]

Continue reading

پرسەنامە

KFA- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (دیار بەکر) راھێنەری تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی بازیان دەکەین، لە یەزدانی مەزن داواکارین خوالێخۆشبی جێگەی بەھەشت بێت. داواکارین لە لایەنە پەیوەندارەکان بەزووترین کات تاوانباران دەستگیر بکرێن و بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن و داواکارین لەمەودوا یارییە فەرمییەکان لەژێر چاودێری و پارێزگاری دەزگا ئەمنییەکان و […]

Continue reading

پەیامی پیرۆزبایی بۆ یانەی زاخۆ

KFA- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی دەستەی کارگێری نوێی یانەی زاخۆ دەکات. بەھیوای ئەوەی دەستەی کارگێری نوێی درێژە پێدری چاڵاکییەکانی پێشووبن زیاتر گرنگی و پاڵپشتی تیپەکان و یانەکەیان بکەن.

Continue reading

پرسەنامە

KFA- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستای كۆچكردوو (محه‌ممه‌د عه‌زیز) سكرتێری لێژنه‌ی ناوبژیوانان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات، كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پارێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ دوا كۆسپ و ناخۆشیان بێت و كۆچكردووش به‌ به‌هه‌شتی فراوان شاد بكات. ان لله وان الیه‌ راجعون.

Continue reading