لە ناو خاكی شێروانە و لە كاتی زیادكراودا پێشمەرگەی هەولێر خاڵێكی لە شێروانە وەرگرت

KFA- ئەمڕۆ پێنج شەممە یاریگای شێروانە بە ئامادەبونی زیاتر لە 5 هەزار هاندەر باوەشی بۆ یاریی نێوان شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر كردەوە كە یاریی نێوان ئەم دوو یانەیە لە هەفتەی سێیەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستاندا بەڕێوە چوو سەرئەنجام یاریەكەش بە یەكسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەك بە كۆتا هات. پێكهاتەی شێروانە […]

Continue reading

نەورۆز جارێكیتر نەیتوانی لەیاریگای خۆی بباتەوە

KFA- یاریەكانی قۆناغی سێیەمی خولی نایابی تۆپی پێی پێشمەرگەی كوردستان كۆتای هات بەئەنجامدانی دوو یاری‌و یانەی نەورۆزیش لەناو لەیاریگای خۆی جارێكی دیكە نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات وبەیانەی كەركوك دۆرا بەگۆڵێك خاوێن . لە یاریگای سلێمانی یانەی نەورۆز میوانداری یانەی كەركوكی كرد، بردنەوەییانەكەی شاری سلێمانی لەپێشەنگی ڕیزبەندی خۆی زیاتر قایمتر دەكرد، لەبەرامبەردا بردنەوەی كەركوك ئەو یانەیەی دەخستەوە […]

Continue reading

یانه‌ى شێروانه‌ یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى له‌ چوار گۆشه‌ى زێریندا تۆماركرد

KFA- رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 23/3/2017 له‌ یاریگه‌ى یانه‌ى شێروانه‌ به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى و كوردستان و جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى زۆر له‌ وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستان له‌ هه‌فته‌ى دووه‌مى قۆناغى یه‌كه‌مى چوارگۆشه‌ى زێرینى خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یانه‌ی شێروانه‌ میواندارى یانه‌ی كه‌ركوكى كرد . پێش ده‌ستپێكردنى یارییه‌كه‌ به‌رێز سه‌فین كانه‌بى ته‌وقه‌ى له‌ گه‌ڵ […]

Continue reading

نه‌ورۆز جارێكى تر له‌ یاریگه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بردیه‌وه‌

KFA- له‌ گه‌ڕى دووه‌مى چوارگۆشه‌ى زێڕینى خولى تۆپى پێی پێشمه‌رگه‌ى یانه‌ نایابه‌كانى كوردستان یانه‌ى نه‌ورۆز بووه‌ میوانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندى تیپى میوان كۆتایى هات. ئه‌م یارییه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كات 3:30 ـى دواى نیوه‌ڕۆ كه‌شێكى سارد و باراناوى شارۆچكه‌ى پیرمام به‌ناوبژیوانیه‌تی (زانا عه‌بدوڵڵا) ئه‌نجامدرا, یه‌كه‌م ده‌رفه‌تى یارییه‌كه‌ له‌ خوله‌كى 8 بۆ یاریزانانى […]

Continue reading

سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێ دوو رۆژنامه‌نوسی به‌سه‌ركرده‌وه‌

KFA- سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان رۆژی شه‌ممه‌ له‌ سلێمانی و كه‌ركووك دوو رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی به‌سه‌ر كرده‌وه‌، كه‌ باری ته‌ندروستییان باش نییه‌. سه‌فین كانه‌بی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ سلێمانی به‌ یاوه‌ری هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆك، سه‌ردانی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی و په‌یامنێری كوردستان تیڤی نه‌شمیل محه‌مه‌دی كرد، كه‌ له‌ یارییه‌كه‌ی نه‌ورۆز و شێروانه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه‌ به‌ […]

Continue reading

كه‌ركووك له‌ نێو یاریگه‌ی خۆیدا تووشی یه‌كه‌م شكست بوو

KFA- له‌ كه‌شێكی باراناوی و سارددا یانه‌ی كه‌ركووك میوانداری له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كردو له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرین خولی پله‌ نایه‌بی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕووبه‌ڕووی یه‌كه‌م شكست بووه‌ له‌ نێو یاریگه‌ و هانده‌رانی خۆیدا . به‌هۆی ئه‌و بارانبارینه‌وه‌ هه‌ر دوو لا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ند یارییان ده‌كرد، هه‌ولی تۆمار كردنی گۆلی […]

Continue reading

پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك سه‌ركه‌وتنی هێنا و نه‌ورۆزیش یه‌كسان بوو

KFA- ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تێیدا پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك به‌ سه‌ركه‌وتن گه‌ڕایه‌وه‌ و نه‌ورۆزیش جارێكی دیكه‌ له‌ یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یبرده‌وه‌. ئه‌مڕۆ دوو یاری ئه‌نجامدرا و تێیدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌ 2-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی كه‌ركووكی برده‌وه‌. یارییه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی باراناویدا ئه‌نجامدرا و تێیدا گۆڵه‌كانی […]

Continue reading

سبه‌ی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

KFA- سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ گەڕی یەكەمی یارییەكانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و وەكو وەفایەك بۆ شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە یارییه‌كانی ده‌ستپێك خرایه‌ ئه‌م رۆژه‌. سبه‌ی دوو یاریی به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێیدا یانەی كەركووك، كه‌ به‌ یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت بۆ ئه‌م قۆناخه‌، لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی پێشمەرگەی هەولێر دەكات. له‌ سلێمانی و له‌ یاریگه‌ی سه‌ره‌كی […]

Continue reading

كاتی یارییەكانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان گۆڕا

KFA-ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی ئادار 2017 بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و سەرجەم ئەندامانی, یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هونەری لەگەڵ نوێنەری یانە سەركەوتووەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان كۆبوویەوە. سەرەتا (سەفین كانەبی) سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە پەیڤێكی كورتدا, پیرۆزبایی لە هەر چوار یانە سەركەوتووەكە كرد و […]

Continue reading

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی راگەیاند

KFA- ئەمرۆ پێنچشەممە 9ی ئادار لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەفین كانەبی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆك و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دا و چەند بریارێكی گرنگیان دا: 1- سەرجەم یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژانی پێنچشەممە كاتژمێر (3:30) خولەكی ئێوارە ئەنجام دەدرێت. 2- […]

Continue reading