KFA- ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە.

چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی راگه‌یاند.

1- ئاگاداری سەرجەم كەناڵەكانی لۆكالی و ئاسمانی و پەیجی تۆرە كۆمەڵاتیەكان دەكەینەوە، بەهیچ شێوەیەك نابێت لە كاتی گواستنەوەی یارییەكان دەنگی جەماوەر راستەوخۆ بگوازرێتەوە بەهۆی دەرچوونی ووتەی ناشیرین دوور لە گیانی وەرزشی.

سوپاسی سەرجەم كەناڵەكان و پەیجەكانی تۆری كۆمەڵاتیەكان دەكەین، كە هاوكارمانن بۆ گواستنەوەی یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان.

2- دەستنیشانكردنی شاندی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ گەشتكردن بۆ شاری بەغداد بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی عێراق شاندەكە پێكهاتووە لە:

أ- سەفین كانەبی (سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان) سەرۆك شاند

ب- هادی كەریم (جێگری سەرۆك)

ج- تەڵعەت سەعدوڵڵا

د- عەدنان عەبدولرحمن

ه- سیروان نجمەدین

وا بریارە شاندەكە لە رۆژی دووشەممە (23-1-2017) گەشتی شاری بەغداد بكەن.

3- رەزامەندی وەرگیر لەسەر گەشتكردنی (سەفین كانەبی) سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ وڵاتی سویسرا بەمەبەستی ئامادەبوونی لە كۆبوونەوەی ساڵانەی یەكێتی راپەراندنی كۆنیفا، كە لە بەرواری (28-1-2017).

4- ئاگاداری یانەی كەركووك دەكەینەوە، كە بەهیچ شێوەیەك (حەسەن غاز) هاندەری یانەكە نابی لە یارییەكانی دەرەوە و ناوەوەی یانەی كەركووك ئامادە بێت.

5- داوا لە سەرجەم ناوبژیوانانی ناوەراست، كە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەرێوە دەبن دەكەین، رۆژی دووشەممە (23-1-2017) كاتژمێر 11:00 بەیانی لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادەبن بۆ كاری تایبەت.

Leave a Reply