شوان عەزیز

هیچ کاتێک وەرزشی کوردستان بەم بارودۆخە پڕ بێ نازەی نەبینراوە کەدامەزراوەیەک سەرپەرشتیار و بەرێوەبەریەتی ئەمیش لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستانە ، ئەم دامەزراوەیە بەشێوەیەک پەک خراو ئیهمال کراوە کەبووەتە جێگای نیگەرانی و خەم بۆ وەرزشوانانی کوردستان کە وەرزشوانان لە سێ سالی نەبوونی چالاکی لەسەر ئاستی کوردستان وەک پێویست هەمیشە چاو و ڕوو لەو دەرگایەن کە حکومەت و وەزارەتی دارایی دەرگایەک بکاتەوە بۆیان بڕە پارەی پێشوویان کەسالانی پێشتر پێیان دەدرا بۆ چالاکی وەرزشی بدرێتەوە بەلێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان تا ڕێڕەوەکەی جارانی وەرزش لەهەرێم بکەوێتەوە کار . وەلێ لە مەبەستم لە پەک خراو وەیان ئیهمال کردنی لێژنەی ئۆلۆمپی بریاری سیاسی هیچ لایەنێک نیە بەلکو بەبیانووی قەیرانی دارایی کەسەرجەم جومگەکانی ئەم هەرێمە و دامەزراوەکانی گرتەوە لێژنەی ئۆلۆمپیشی گرتەوە کە بەهۆیەوە بووە هۆی چالاکیەکانی وەک پێویست نەچێت بەرێوە تووشی کەمی چالاکی بویەوە کەبووە جێگای نیگەرانی وەرزشوانانی کوردستان و یەکێتیەوەرزشیەکان و یانەکان ئەمان ئێستا تامەزرۆی ئەو رۆژانەن کە کە ڕۆژانێک وەرزش لەهەرێم و لەسەرجەم شارەکان پڕبوو لەچالاکی ئەو ڕۆژانە ئێستا بۆ وەرزشوانان بوونەتە یادگاری کە نەئەو خول وپالەوانێتیەی جاران ماوە وە نە ئەو رۆژانە ماوە کەچالاکیان هەبوو وە لەرۆژانی پالەوانی بوونی خۆیان دابوون ئەمرۆ دەبینرێ دوورن لەوچالاکیانە سارد بونەتەوە بێ هیوابوون تارادەیەک دورکەوتونەتەوەلەوەرزش ئاخر بەسەدان گەنجی وەرزشکار سەرقالی یاریە وەرزشیەکانی یەکێتیە وەرزشیەکان بوون رۆژانێک کە ئۆلۆمپی کوردستان خەرجی پالەوانێتی و سەرپەرشتیارانیان بوو بۆ ئەم رۆژانە ناگەرێنەوە بۆ وەرزشوانان سێ سالی رابردوو حکومەت لەئەرکێکی گران دابوو لەشەری نەگریسی داعش و قەیرانی دارایی دابوو ئەرکی حکومەت دەبیندرا چەندە قورس بوو لەخەرجی و دابینکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی بەلام لەئێستادا حکومەتی هەرێم دەبیندرێ بەرەو باش بوون دەروا باری دارایی دەکرێ و پێویستە ئەو برە پارە بگەڕێنەوە بۆ لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان کەبڕی 125 ملیۆن دینار کولفەکەیەتی گەر مانگانە پێی بدرێ کەئەم برە پارەیە هیچ بارگرانیەک بەسەر حکومەت دروست ناکات بەلکو بەگەرانەوەی پارەو پێدانی بودجە بەئۆلۆمپی چالاکی یەکێتیە وەرزشیەکانی کوردستان دەست پێدەکرێنەوە وەرزشوانان بەشدار دەبن وەک سالانی پێشوو کەپێویستیەکی گرنگ و لەجێی خۆیدایە گوێ بگیرێ لەئۆلۆمپی و بەدەم هانایەوە وەرن وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم گەنجانی وەرزشکاری هەرێم باچیتر بێ بەش نەبن لەچالاکی یاریەکانیان لەخول و پالەوانێتیەکانی یەکێتیە وەرزشیەکان هیوام وایە ئەم چەند دێرەی نوسیتم بەرپرسان بێخوێننەوە و بەدوا داچوونی بۆ بکەن لەگەل بەرپرسانی ئۆلۆمپی دانیشن و تاوتوێی گەرانەوەی بودجەکەی بکرێت ئاخر بەدابینکردنی ئەو بڕە پارەیە وەرزش بۆ هەرێم دەگەرێتەوە بۆچی گەنجانمان کەسەرقاڵن پێوەی توانا و ئاستیان باشە بەڵکو لەهەندێک لەیاریەکان وێرای پالەوانی بوونیان لەسەر ئاستی کوردستان وعێراق نوێنەرایەتی عێراقیش دەکەن لەپالەوانێتیەکانی دەرەوە ئەمەش جێگای شانازییە و رابردووی وەرزشی کوردستانە ئەم پالەوانانەی دروست کردوە کەئەمرۆ دەبیندرێن ، ئێوەش پالەوانێتی و خول پێیان ڕەوا ببینن کاتی گەڕانەوەی کۆی چالاکیەکانی وەرزشی هەرێمەئەمیش بەپالپشتی کردنی حکومەتی هەرێم بۆ وەرزش بۆ لێژنەی ئۆلۆمپی و یەکێتیە وەرزشیەکان و وەپالپشتیش بن بۆ پێدان و هاوکاری دارایی یانەکان تا بتوانن یانەکان موچەوهاوکاری یاریزانەکانیان بکەن وەبەشدار بن لەپالەوانێتیەکانی یەکێتیە وەرزشیەکانی کوردستان . وەلەکۆتادا فەرمانبەرانی ئۆلۆمپی و وەرزشوانانی کوردستان بۆ دوو سال دەبێ مووچەیان پێنەدراوە کەمافێکی سروشتی خۆیان بووە کەموچەیان پێبدرێ وەک هەر فەرمانگەو دامەزراوەیەکی تر ئاخر لەنێو لیستی موچەی وەرزشوانان دا وەرزشوانانی دێرین هەیە خزمەتی وەرزشی کوردستان و شارەکەی کردووە بۆچی بەڕەوای نابینن مووچەکەی بۆ بگەڕێننەوە وەک جاران پێیان بدرێت وەک رێزێک لەبەرامبەرئەو خزمەتەی پێشکەشی کردوە وەیان فەرمانبەرانی ئۆلۆمپی کەخۆبەخشانە دەوام دەکەن چاویان لەو دەرگایەیە کەحکوومەت و وەزارەتی دارایی لێیان بکاتەوە کەدووسالەبێ مووچەن و دەوامیش دەکەن بەهیوام بەدوا داچوونی لەسەر بکرێت و چارەسەریەک بدۆزرێتەوە ئەم لەشکرە قارەمانانە چیتر بێ مووچە نەبن ئەمانیش وەک دامەزراوەکان و رێکخراوەکانی تر ئەو مافەیان هەیە مووچەیان پێبدرێ ….

Leave a Reply