كشانه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی نایابی عێراقی شه‌قامی وه‌رزشی له‌ كوردستان له‌ت كرد، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌دابوون باڵه‌كه‌ی تریش له‌ دژیدابوون، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دژی بوون بیانووی سه‌رەكییان بۆ كشانه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو له‌ ڕووی هونه‌رییه‌وه‌ یانه‌كه‌ زۆر دواده‌كه‌وێت.

 هه‌ولێر ئه‌و ناوه‌ گه‌ورەیه‌ و‌ن ده‌بێت، كه‌ نمونه‌ی قسه‌كانیشیان به‌ یانه‌ی دهۆك و یانه‌ی سلێمانی ده‌هێنه‌وه، پێیان وایه‌ خراپی ئاستی وه‌رزشی ئه‌م دوو شاره‌ بۆ ئه‌و بڕیاره‌ دێت، كه‌ ئه‌و دوو یانه ‌پێشتر له‌ خولی عێراقدابوون یان  پێشیان وایه‌ جارێكیتر و  دروست كردنه‌وه‌ی تیپ كات و تێچوونی زیاتری ده‌وێت وه‌ك له‌ ئێستادا، به‌ڵام وه‌ڵامی لایه‌نه‌كه‌ی تر، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ و ده‌سته‌ی كارگێڕیین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گێڕنه‌وه، كه‌ بۆ پاراستنی گیانی یاریزانان ئه‌و‌ كاره‌یان ئه‌نجامداوه، چونكه‌ تا دێت كاری توندوتیژی و ره‌گه‌زپه‌رستی له‌ یاریگە جیایاكانی عێراق زیاتر ده‌بێت.

 ئه‌م قسه‌یه‌ش پاڵپشتی له‌ ئێستادا زیاتر لێ ده‌كرێت دوای ئه‌و كاره‌ ناشرینانه‌ی له‌م دواییانه‌ كران دژ به‌ یانه‌كانی قوه‌ی جه‌و‌ییه‌ و نه‌جه‌ف، راسته‌ یاریزانه‌كان له‌ یانه‌ی هه‌ولێر ڕوویان كرده‌ یانه‌كانی ناوه‌راست و به‌غدا، به‌شێك پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌ی بۆ چی ئه‌و یاریزانانه‌ چوونه‌ ئه‌و یانانه‌ مادام مه‌ترسی هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بی ئه‌وه‌ بزانن ئه‌وان له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان ڕوویان له‌ و یانانه‌ كردووه‌، له‌ پێناو پاراستنی ئاستیان و گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كانیان ئه‌وه‌ ڕێگایه‌یان گرتووه.

 له‌ ئێستادا به‌شێك له‌ یانه‌كان هه‌مان بۆچوونی یانه‌ی هه‌ولێریان هه‌یه‌ بۆ كشانه‌وه‌، خۆ  ئه‌گه‌ر یه‌ك یاریزانی هه‌ولێر قه‌تره‌یه‌ك خوێنی به‌ ناحه‌ق برژێت، كه‌  له‌ هه‌موو شتێك به‌ نرختره‌، ئه‌و كات هه‌موو دنیا قه‌ره‌بووی بۆ یاریزانه‌ پێناكرێته‌وه‌، كوشتن و لێدان و په‌لاماردانی یاریزانان له‌ لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆیشت و له‌ عێراق كارێكی زۆر ئاساییه‌.

 بۆیه‌ به‌ بۆچوونی خۆم ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی بڕیارێكی دروست بوو له‌ كۆتاییشدا ئه‌و راستییه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا ده‌بێت،  وه‌رزشیش ته‌نیا له‌ رێگەی خولی عێراقدا پێش ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ‌ زۆر رێگەی تر هه‌یه‌ بیگرینه‌ به‌ر بۆ به‌رەوپێشبردنی یاریی تۆپی پێ باشترین جێگره‌وه‌ش خولی نایابی كوردستانه‌، ده‌توانرێت رێگەی تریش بگرینه‌ به‌ر.

بارزان ئه‌كره‌م

Leave a Reply