KFA- ئه‌مڕۆ سێشەممە له‌ هه‌رێمی (قوبرسی توركیا) یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی (كۆنیفا) به‌رێوه‌ چوو، بڕیاریشه‌ سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بكرێت.

سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی کوردستان و بەشدار لە کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەری فەرمی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گوتی: زۆر بابه‌تی تازه‌ و گرینگ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكران له‌ گرینگترینیان ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانییه‌تی كۆنیفای 2018 له‌ (له‌نده‌ن ـ به‌ریتانیا)، كه‌ (29) هه‌ڵبژارده‌ داوایان كردووه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌شداری تێدا بكه‌ن.

سەبارەت بە بەشداریکردنی ھەڵبژاردەی کوردستان سەفین کانەبی گوتی: ئێمه‌ وه‌ك كوردستان هێشتا بریاری كۆتاییمان نه‌داوه‌ و جارێ دیار نییه‌ به‌شداری ده‌كه‌ین یان نا.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەفین کانەبی گوتی: خاڵێكی تر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دامه‌زراندنی كه‌ناڵێكی ئه‌لیكترۆنی بوو، كه‌ سه‌رجه‌م چالاكی یه‌كێتی تۆپی پێی هه‌رێمه‌كانی به‌شدار له‌ كۆنیفا تێدا په‌خش بكرێت.

جێگەی باسە لە ھەرێمی قوبرسی تورکیا پاڵەوانیتی یۆرۆ بۆ ھەرێمە بێ وڵاتەکان ئەنجام دەدرێت بۆ ماوەی دە رۆژ بەردەوام دەبێت و بەفەرمی سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی کۆنیفا بانگھێشتی ئەم پاڵەوانێتیە کراوە.

Leave a Reply