رۆژی چوارشەممە ١٥ی شوبات لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بریارێكی گرنگی دا.

1- راگرتنی هەردوو راهێنەر (زەیا عەبدولحەكیم، كامل جەلال) بۆ ماوەی سێ مانگ بەیاوەرینەكردنی تیپەكانیان بەهۆی ئامادەنەبوونیان لە خولی راهێنەرایەتی ئاسیوی (C) لەگەڵ وەرگرتنی رەزامەندی گەرانەوەی ناوەیان لە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بۆ بەشداریكردن لەم خولە، بێبەشكردنی هەردووكیان لە بەشداریكردن لە خولەكانی راهێنەرایەتی لە داهاتوو.

2- خەڵاتكردنی (ئەرسەلان قادر) چارەسەكەری یانەی برایەتی بەهۆی ئەنجامدانی كاری مرۆڤایەتی لە رزگاركردنی یاریزانی یانەی نەورۆز (مەروان عەبدولكەریم) لە مردن بەهۆی قوتدانەوەی زمان، سوپاس و پێزانین بۆ بەرێزیان بەهۆی ئامادەیی لە چارەسەركردنی سروشتی سەرجەم یاریزانانی بەشدار لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بێ بەرانبەرە، بەهۆی پیرۆزی ناوی خولەكە، كە بەناوی پێشمەرگە سەربەرزەكانی كوردستانە، هیوادارین سەرجەم سەرجەم چارەسەركەرانی یانەكان هاوشێوەی بەرێزیان بێت.

Leave a Reply