KFA- ئەمرۆ شەممە لە بارەگای خۆی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و گشت ئەندامانی چەند بریارێكی گرنگی دا.

1- پەسەندكردنی بریاری سزای یەكێتی تۆپی پێی لقی هەولێر بە ژمارە (11) لە رۆژی (7-3-2017) بە سزادانی یاریزانانی خوارەوە بەهۆی شەر و ئاژاوە و گرفت و كێشە لە خولی لاوانی فاستلینكی هەولێر بۆ یانەكان و هێرشكردنە سەر سەرۆكی لێژنەی ناوبژیوانان سیروان سەلمان بۆ ماوەی دوو وەرز (2017-2018) و (2018-2019).

أ- عەبدوڵڵا ئەمیر ئەبو زەید  یانەی هەندرێن

ب- شوان جەبار عەبدولرەحمان     یانەی هەندرێن

ج- مەحمود عەبدوڵڵا عەبدولكەریم    یانەی هەندرێن

د- لارسن جبران تۆماس         یانەی هەندرێن

ه- ئەیوب سەدیق           یانەی هەندرێن

2- ئاگاداری بۆ لقەكانی تۆپی پێی پارێزگاكانی كوردستان دەكەینەوە بۆ ناردنی (C.V) راهێنەران رۆژی شەممە (8-4-2017) دەبێت بۆ یەكێتیەكەمان بنێرن بۆ كاری پێویست.

3- یاری لە نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و كەركووك لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەهۆی دەركردن و گرفت و كێشەی بەردەوامی راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی كەركووك (نجاە فەخرەدین) بریاردرا:

أ- راگرتنی ناوبراو تا كۆتایی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان.

ب- غەرامەكردنی بە بری (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

ج- سەركردنی وەرگرتنەوەی بروانامەی راهێنەرایەتی (C)ی ئاسیوی بۆ ماوەی یەك وەرز (2017-2018).

د- ناتوانی ئامادەی مەشق و راهێنان و یاوەری تیپەكەی بكات.

4- هەر راهێنەرێك گرفت و كێشە و نارەزایی بەردەوام لە ناوبژیوانان بگرێت و لە یاری بخرێتە دەرەوە بروانامەی سر دەكرێت بۆ یەك وەرز.

5- داوا لە دەستەی كارگێری یانەی شێروانە و نوێنەری ئاسایشی گەرمیان دەكەین رۆژی چوارشەممە (5-4-2017) كاتژمێر (12:00) لە كۆبوونەوەی یەكێتیەكەمان ئامادەبن بەمەبەستی گفتوگۆكردن و لێكۆلینەوە لە كێشەكانی یاری یانەكەیان و پێشمەرگەی هەولێر لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان و دۆزینەوەی رێگا چارەی گونجاو بۆ یارییەكانی داهاتوو و لێكۆلینەوە لەسەر رووداوی رۆژنامەنووسانی وەرزشی یارییەكە بكەین.

6- داوا لەسەرجەم ناوبژیوانانی كوردستان، كە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەرێوە دەبن رۆژی چوارشەممە (5-4-2017) كاتژمێر (11:00)بەیانی لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادە بن بۆ كاری پێویست.

7- پێكهینانی لێژنەی ئامادەكاری مەراسیمی كۆتایی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرێزان:

أ- سەفین كانەبی    سەرۆك

ب- تەڵعەت سەعدوڵڵا   ئەندام

ج- سیروان نجمەدین   ئەندام

Leave a Reply