KFA- ئەمرۆ پێنچشەممە 9ی ئادار لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەفین كانەبی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆك و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دا و چەند بریارێكی گرنگیان دا:

1- سەرجەم یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژانی پێنچشەممە كاتژمێر (3:30) خولەكی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.

2- یاریزانانی یانەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان یەك یان دوو كارتی زەرد و كارتی سوور یان سێ كارتی زەرد لە قۆناغی كۆمەڵەكان هەبێت، ئەوە بۆ چوار گۆشەی زێرین دەسرێتەوە.

Leave a Reply