KFA- ئەمرۆ چوارشەممە لە بارەگای خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم ناوبژیوانانی كوردستان ئەنجامدا بەمەبەستی گوێگرتن لە كێشە و گرفتەكان و چۆنیەتی چارەسەركردنیان.

لەم كۆبوونەوەیە سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ سەرجەم ناوبژیوانانی كوردستان دووپاتكردووە و تەئكیدی لەوە كردووە، كە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رێگە نادات بەهیچ شێوەیەك سووكایەتی بە ناوبژیوانانی كوردستان بكرێت و هەردەم پاڵپشتیان دەبێت.

لەم كۆبوونەوەیە چەندین تەوەری گرنگ باس كرا و چەند پێشنیارێك لە لایەن ناوبژیوانانی كوردستان خرایە بەردەم یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و لێژنەی ناوبژیوانان بەمەبەستی چارەسەركردنیان لە داهاتوو.

 

Leave a Reply