KFA- بە بۆنەی كۆچی دوایی (نەوشیروان مستەفا) رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان پرسەنامەیەكی راگەیاند، كە بەمجۆرەیە:

کۆچی دوایی بەڕێز(نەوشیروان مستەفا) رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی، دڵگران و خه‌مباری كردین، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و جڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین ئارامی بە ھەموومان ببه‌خشێت و كۆچككردووش جێگه‌ی به‌هه‌شتی فراوان بێت.
ان لله وانا الیه‌ راجعون

یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان

Leave a Reply