KFA- ئێستا یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان لێژنه‌یه‌كی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی یاری نێوان زاخۆ و كه‌ركووك، له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 13 ـی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێكهێنا.

لێژنه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌:

سه‌لام حوسێن سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان (سه‌رۆك).

دلشاد ساڵح ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان (ئه‌ندام).

ئه‌حمه‌د عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه‌ (ئه‌ندام).

ئه‌م لێژنه‌یه‌ ده‌ستبه‌كار بووه‌، به‌دواداچوونێكی ورد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و دروستبوونی ئاژاوه‌كانی نێو یاریگه‌ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌كانیان ده‌ستكه‌وت و به‌ پشتبه‌ستن به‌ راپۆرتی سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه‌، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌، دواتر یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری خۆی ده‌دات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م ئاژاوه‌گێرییه‌ هه‌بووه‌ به‌ سزای خۆیان ده‌گه‌ن.

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

2017/2/18

Leave a Reply