KFA- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8-8-2017 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له‌ باره‌گای خۆی له‌ هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و چه‌ند راسپارده‌یه‌كی گرنگی راگه‌یاند.

1- ئێمه‌ له‌ فیدراسیۆنى تۆپی پێی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی خه‌مخۆرانی بزاڤی وه‌رزشی و تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین.

2- یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له‌ رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا ئێستا‌ ته‌واوی خه‌رجی و دارایی بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی، له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و لیژنه‌ی ئۆلۆمپی و سپۆنسه‌ری كۆمپانیاكان وه‌رگرتووه‌، به‌ پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌یشمان ئێستا به‌رده‌وامین و داواكارین له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان و ته‌واوی ده‌زگاكان و كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین، ده‌رگه‌مان واڵایه‌ بۆ دابینكردنی بودجه‌ی ته‌واوی چالاكییه‌كان، له‌ هه‌وڵیش به‌رده‌وامین بۆ درێژه‌پێدانی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان.

3- ئاگاداری ته‌واوی یانه‌كانی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م پله‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ ناتوانین هیچ چالاكییه‌كی وه‌رزی 2016/2017 ـ 2017/2018 ئه‌نجام بده‌ین، تا بودجه‌ و پاره‌ی پێویست بۆمان دابین نه‌كرێت.

4- داوا له‌ فیدراسیۆنى تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌ین، یه‌كێك له‌ مافه‌كانی به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئاسیایی یان عه‌ره‌بی به‌ یانه‌كانی خولی نایابی كوردستان بدرێت، ئه‌گه‌رنا له‌ داهاتوودا هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.

Leave a Reply