KFA- رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 23/3/2017 له‌ یاریگه‌ى یانه‌ى شێروانه‌ به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى و كوردستان و جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى زۆر له‌ وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستان له‌ هه‌فته‌ى دووه‌مى قۆناغى یه‌كه‌مى چوارگۆشه‌ى زێرینى خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یانه‌ی شێروانه‌ میواندارى یانه‌ی كه‌ركوكى كرد . پێش ده‌ستپێكردنى یارییه‌كه‌ به‌رێز سه‌فین كانه‌بى ته‌وقه‌ى له‌ گه‌ڵ یاریزانا و ناوبژیوانانى یارییه‌كه‌دا كرد دواتر به‌ فیكه‌ى ناوبژیوان هێمن مه‌حمود یارییه‌كه‌ ده‌ستى پێكرد و له‌ گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا به‌ مه‌به‌ستى گۆڵتۆماركردن هه‌ردوو یانه‌ چه‌ند هێرشێكیان كرده‌ سه‌ر گۆڵى یه‌كدى و له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌داو له‌ خوله‌كى ( 38)دا یاریزانى یانه‌ى شێروانه‌ ( سامان عبدالكه‌ریم ) گۆڵێكى بۆ یانه‌كه‌ى تۆماركرد . ئه‌م گێمه‌ ( 1 – 0 ) به‌ سوودى یانه‌ى شێروانه‌ گۆتاییهات .
له‌ گێمى دووه‌میشدا هه‌ردوو یانه‌ به‌رده‌وامبوون له‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵى یه‌كدى چه‌ندین هێرشى مه‌ترسیداریان كرده‌ سه‌ر گۆڵى یه‌كدى به‌ڵام سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان بێسوودبوون سه‌ر ئه‌ئه‌نجام یارییه‌كه‌ش ( 1 – 0 ) له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى شێروانه‌ به‌ كۆتاهات یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى له‌ چوارگۆشه‌ى زێریندا تۆماركرد.

كه‌لار – هادی ئه‌حمەد

Leave a Reply