KFA- ئارارات بەبردنەوەی لە گارە هاتە پلەی سێیەم و گارەش هیوای مانەوەی لە خولی نایاب لاواز بووە

لەركابەرییەكانی گەری دەیەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان، یانەی ئارارات میوانداری یانەی گارەی دوا یانەی ریزبەندی كۆمەلەی دووەمی كرد.

سەرەتا ناوبژیوان زانا عبدلله یارییەكەی بۆ (10) خولەك دواخست بەهۆی نالەباری كەش و هەواو زۆری تەم و مژ، بەڵام لەدوای ئەم دە خولەكە رووبەڕووبونەوەكە لەكەش و هەوایەكی سارددا دەستی پێكرد و، هەر دوو یانە بەخێرایی تۆپەكانیان لەلایەن خۆیان رانەدەگرت و بەتۆپی درێژ یارییان دەكرد، ساردی كەش و هەوای پیرمامیش پەیتا پەیتا تەم و مژ یاریگای دادەپۆشی و تا وای لێهات لەخولەكی (35) دا ناوبژیوان فیكەی وەستانی یارییەكەی لێدا و لەبەر ئەوەی رادەی بیننی لە دە مەتر كەم تر بوو.

پاشان یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا یارییەكە لە 3/2/2017 لەیاریگای دووەمی یانەی هەولێر بەهەمان ستافی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی بەرێوەبچێت و لەهەمان ئەو خولەكەی كە یارییەكەی لێوەستا.

ئەوەبوو، ئەمرۆ هەینی یارییەكە لەحولەكی ناوبراوو دەستی پێكردەوەو لەكەش و هەوایەكی پێچەوانەوە كە لەیاریگای دووەمی یانەی هەولێر بوو.

 هەرلەدەستپێكدا یانەی ئارارات هەروەك ئەوەی لەیاریگای خۆیان بێت و بەهێرشبردن دەستیان پێكرد و ئەوەبوو لەدوای دووخەلكی دەستپێكی یارییەكە واتە خولەكی 37 ی گێمی یەكەم گۆڵی پێشەكەوتنیان لەرێگەی یاریزان رێبین ئیسماعیل تۆمار كرد.

 دوای ئەم گۆڵە یانەی ئارارات كەوتە بەرگری كردن و گارەش لەهەوڵی تۆمار كردنی گۆڵی بەرامبەر بوو بەڵام ئەم گێمە بەم ئەنجامە بەكۆتاهات.

لەدەستپێكی گێمی دووەم یانەی ئارارات بە شێوازی بەرگریی كردن یاری كرد و پشتی بەهێرشی پێچەوانە دەبەست و بەپێچەوانەشەوە یانەی گارە كۆنترۆڵی یاریگای كرد و چەند هێرشێكی یەك لەدوای یەكیان بۆ سەر گۆلی یانەی خاوەن یاریگا دەبرد بەڵام غەفوری گۆڵپارێز و هێلی بەرگری رێگربوون. لەبەرامبەریشدا یانەی ئارارات كەتەنها بەعەبدولقادری هێرشبەر لەهێلی پێشەوە یاری دەكرد و یەك دوو چار گەیشتنە گۆڵی گارە بەڵام دەرفەتەكانیان نەقۆستەوەو یارییەكەش تا كۆتایی بەتاكە گۆلەكەی رێبین مایەوە ئارارات ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی دووەمی وەرگت بەكۆكردنەوەی 14 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ لەدواوەی یانەی هەندرێنە، یانەی گارەش هیوای مانەوەی لەخولی نایاب لاواز بوو كەتەنها ئێستا خاوەن پێنج خالە لەدوای ریزبەندی كۆمەلەی دووەم دێت.

ئاری برادۆستی

Leave a Reply