KFA-  له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 11 ی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یانه‌ی نه‌ورۆز  نه‌یتوانی گرێكویره‌ی ئه‌نجامی خراپه‌كانی له‌و قۆناغه‌دا بكاته‌وه‌ و به‌ بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ  یانه‌ی گازی باكوور و له‌ یاریگای دووه‌مدا یه‌كسان بوو.

له‌ گێمی یه‌كه‌مدا و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یانه‌ی گازی باكوور هه‌وڵیدا فشار بخاته‌ سه‌ر گۆڵی نه‌ورۆز، به‌ڵام هێڵی به‌رگری نه‌ورۆز پلانه‌كانی یانه‌ی گازی باكوور شكست پێهێنا، یارییه‌كه‌ له‌ گێمی یه‌كه‌مدا به‌ شێوه‌یه‌كی زیاتر  تۆپ دوورخستنه‌وه‌  له‌ گۆڵی یه‌كتر بوو و ته‌نها ده‌رفه‌تی ترسناكی یانه‌ی گازی باكوور له‌ دقیقه‌ی (8 ) دا بوو و له‌ ناو هیڵی گۆڵی یانه‌ی نه‌ورۆز لێدانێكی سه‌ر لێدا، به‌ڵام تۆپه‌كه‌ به‌ ته‌نیشت ستوونه‌وه‌ رۆێشته‌ ده‌ره‌وه‌ ، له‌ پاش ئه‌و هه‌وڵه‌ یاریزانانی یانه‌ی گازی باكور  په‌نه‌یان بۆ لێدانی راسته‌ و خۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هیڵی گۆڵی یانه‌ی نه‌ورۆز به‌ڵام  به‌ بێ ئاكام ، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌وڵی ده‌دا سوود له‌ هاتنه‌  پێشه‌وه‌ی یاریزانانی گاز باكور وه‌ربگرێت  و به‌ دژه‌ هێرش مه‌ترسی بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی گازی باكور دروست بكات و له‌ دقیقه‌ی 45 یارییه‌كه‌ هه‌لێكی زیرێن بۆ یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز ( كارزان موسته‌فی) دروست بوو له‌ ناو هیڵی گۆڵی یانه‌ی گازی باكور دروست بوو به‌ڵام لێدانه‌كه‌ی چووه‌ ده‌ره‌وه‌ یاریگا و گێمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسان بوون به‌ بێ گۆڵ ته‌واو بوو.

 له‌ گێمی دووه‌مدا  ، یانه‌ی گازی باكور  فشاره‌كانی زیاتر كرد  له‌ پێناو تۆمار كردنی گۆڵ و له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز به‌ هه‌مان پلانی گێمی یه‌كه‌م یاری ده‌كرد و نه‌یده‌هێشت یاریزانانی یانه‌ی گازی  باكو ربه‌ ئاسنانی بگه‌نه‌ ناو هیڵی گۆڵه‌كه‌ی ، شێوازی یاریكردنی یانه‌ی نه‌ورۆز یاریزانانی گازی باكور په‌نا بۆ لێدانی راسته‌خۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی  ناوچه‌ی گۆڵی  نه‌ورۆز و چه‌ندین لێدانیان جێ به‌جێكردن به‌ڵام هیچ مه‌ترسیان نه‌بوو ،  له‌ دقیقه‌ی 79 یارییه‌كه‌ (رافع خه‌ڵه‌ف ) یاریزانی یانه‌ی گازی باكور  ده‌رفه‌تێكی ئاسانی بۆ ڕه‌خسا بۆ گۆڵ تۆمار كردن و له‌ ناو هیڵی سزا لێدانێكی سه‌ری ئاراسته‌ی گۆڵ كرد به‌ڵام ( ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ) گۆڵچی یانه‌ی نه‌ورۆز لێهاتوونه‌ روو به‌رووی بووه‌ ، به‌م شێوه‌یه‌  یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه‌ به‌ بێ گۆڵ ته‌واو بوو.

 حوسێن عه‌لی – كه‌ركووك 

فۆتۆ – یوسف كه‌ركووكی 

Leave a Reply