KFA- رۆژی چوارشەممە له‌ هه‌رێمی قوبرسی توركی دووه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنیفا ئه‌نجامدرا، تیشك خرایه‌ زۆر بابه‌تی گرینگ.

لەلێدوانێکی تایبەتدا سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گوتی: کۆبوونەوەی دووەم رۆژ زۆر گرنگ بوو و تیشک خرایە زۆر بابەت، كه‌ ده‌كرێ له‌ داهاتوو سوودیان لێ وه‌ربگرین، بریاری درا له‌ كۆنیفای 2018،  كه‌ له‌ له‌نده‌ن به‌رێوه‌ ده‌چێت 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداری تێدا بكات.
لە درێژەی قسەکانیدا سەفین کانەبی گوتی: ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان (كۆنیفا) به‌ نووسراوی فه‌رمی داوا له‌ (فیفا) ده‌كات دان به‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بنرێت و ببێته‌ ئه‌ندام له‌ فیفا، چونكه‌ بەمافی خۆمان دەزانین ببینە ئەندام لە فیفا و چه‌ندین ساڵه‌ خولی كوردستانمان هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌كی قورسین له‌ كۆنیفا.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەفین کانەبی گوتی: هیوادارم له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك خه‌ونی هه‌موو وه‌رزشوانانی كوردستان بێته‌ دێ و ئێمه‌ش درێغی ناكه‌ین و له‌ هه‌وڵدان به‌رده‌وام ده‌بین.

Leave a Reply