KFA- ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تێیدا پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك به‌ سه‌ركه‌وتن گه‌ڕایه‌وه‌ و نه‌ورۆزیش جارێكی دیكه‌ له‌ یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یبرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ دوو یاری ئه‌نجامدرا و تێیدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌ 2-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی كه‌ركووكی برده‌وه‌.
یارییه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی باراناویدا ئه‌نجامدرا و تێیدا گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ یاریزانانت عیماد ئه‌سعه‌د و عه‌بدوڵڵا عه‌لی تۆماریانكرد، تاكه‌ گۆڵی كه‌ركووكیش یاریزان به‌رهه‌م به‌هائه‌دین تۆماریكرد.
له‌ یارییه‌كه‌ی دیكه‌شدا، یانه‌ی نه‌ورۆز له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له‌ سلێمانی، نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و به‌ گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی شێروانه‌ یه‌كسان بوو، گۆڵی یانه‌ی شێروانە ئەنه‌س مالیک و گۆڵی نەورۆزیش ھەرێم کەلاری تۆماریان کرد.
چاودێرانی یارییه‌كانی خولی كوردستان له‌ باره‌ی هه‌ردوو یارییه‌وه‌ به‌ سایتی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانیان راگه‌یاند، هه‌ردوو یاری ئاستی هونه‌رییان به‌رز بوو، یاریزانان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز یارییان كرد، ئاستی هه‌ردوو یاری شایه‌ن بووه‌ به‌ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه‌ و جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كاندا هه‌بووه‌.

Leave a Reply