KFA- به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان بۆ چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پڕ به‌ دڵ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری و ستافی راهێنه‌ران و یاریزانان و هانده‌رانی خۆشه‌ویستی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كه‌م، بێگومان سه‌ركه‌وتنتان بۆ ئه‌م قۆناغه‌ ئاسان نه‌بووه‌ و هه‌وڵ و ماندوو بوونی هه‌مووتان بووه‌، به‌ تایبه‌ت هانده‌ره‌ دڵسۆزه‌كانی یانه‌كه‌تان، من پیرۆزباییه‌كی تایبه‌تتر له‌وان ده‌كه‌م و هه‌میشه‌ ئه‌وان خولی كوردستان جوانتر ده‌كه‌ن، دووباره‌ پیرۆزه‌ له‌ هه‌موولایه‌ك، هیوای سه‌ركه‌وتنی باشتر و گه‌وره‌ترتان بۆ ده‌خوازم هه‌ربژین له‌ شادی و سه‌رفرازی.

سه‌فین كانه‌بی ـ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

Leave a Reply