KFA- لەیاریەكانی گەری سێیەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان و لەكۆمەڵەی یەكەم هەولێر لەیاریگای دووەمی فەرەنسۆ هەریری میوانداری لە گازی باكوور كرد .

لەم یاریە نزیكەی 2500 هاندەر ئامادەبوون و بەفیكەی هێرش عوسمان دەستی پێكرد

هەولێر بەم پێكهاتیە یاری دەكرد :

دیدار حامد(22 ) ، سامی عەزیز (15) ، گۆران ناصح (27) ، یوسف سەركەوت (26) ( عومەر سەركەوت (40))، دڵدار خزر (33) ، هۆگر حوسێن (18) (شێرزاد حسێن (4))، رابەر خالید (7) ، سیروان خدر (23) (سەردار یاسین (13)) ، ئەحمەد سەرتیپ (9) ، دانا عوسمان (35) ، ریڤان ئەحمەد (12) ( بەڵێن ووشیار (10) )

گازی باكووریش بەم پێكهاتەیە یاری دەكرد :

نەریمان خزر (30) ، عبدالله حەسەن (4) ، نیاز مەغدید (2) ( علی حسین (25)) ، هەرێم تەحسین (13) ( محمد جەمال (5)) ، حسین محمد (20) ، شاهۆ نەشئەت (15) ، مەحمود محمد (8) ( محمد عەباس (6)) ، هەژار صابر (7) ، رافع خلف (17) ، موئەیەد عبدالباست (19) یونس شكور (10) ( ئاكۆ محمد ))

لەنیوەی یەكەم لەیەكەم خولەك و یەكەم دەرفەت موئەیەد عبدالباست لێدانێكی ئاراستەی گۆڵی هەولێر كرد بەڵام بۆ دیدار ئاسان بوو ، رابەر خالید بەلێدانێكی فاول بەختی خۆی تاقی كردەوە هەرچەندە نەریمان لێی بێ‌ ئاگا بوو بەڵام رێرەوی ستونی گرت ، لەدوا خولەكیش موئەیەد جارێكی تر تۆپێكی ئاراستەی گۆڵی هەولێر كرد بەنزیك ستون بۆ دەرەوە رۆشت .

لەنیوەی دووەمی یاریەكە هەردوولا هێرشەكانیان ئاڵوگۆر دەكرد تا لەخولەكی 60 دانا عوسمان توانی گۆڵی یەكەم بۆ هەولێر تۆماربكات ، یاریزانانی گازی باكوور هێرشەكانیان مەترسی زیاتر بوو تا لەخولەكی 67 لێدانێكی سزایان بۆ گیرا و عەلی حسێن كردی بە گۆڵ و ئەنجامەكەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا ، دیدار حامد بەربەستێكی سەرەكی هێرشەكانی گازی باكوور بوو رێگەی نەدەدا كەوا تۆپ جارێكی تر هێڵی گۆڵەكەی ببرێت و لەخولەكی 87 یش دڵدار خزر بەلێدانی سەرێكی زێرین و بەگۆڵی دووەمی هەولێر سێ‌ خاڵی تری بۆ یانەكەی پایتەخت دەست خست.

هەولێر دوای ئەوەی لەحەوت یاری رابردوو خولەكە بەسەركەوتن ئاشنا نەبوو بوو لەكۆتا یاریشی شكستی خواردبوو بەم بردنەوەیە سارێژی برینەكانی كرد و بەربەستی یەكسانیەكانی ناویاریگاكەشی شكاند و یەكەم سەركەوتنی لەم وەرزە لەنێو دەستەبەركرد.

هەولێر – حوسێن محەمەد 

Leave a Reply