KFA- ئەمرۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی سەفین كانەبی سەرۆك و جێگری سەرۆك و سكرتێر و ئەندامانی، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری یانەی شێروانە ئەنجامدا بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر لە پێش دەستپێكردنی یاری و لە ناوەراستی یارییەكە و لە دوای تەواوی بوونی یارییەكە، دوای گوێگرتن لە نوێنەری یانەی شێروانە و پشت بەستن بە راپۆرتی سەرپەرشتیاری یاری و دەستەی ناوبژیوانانی یارییەكە.

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری دا لە كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتیەكە بەفەرمی بریاری خۆی لەسەر رووداوەكانی یارییەكە دەدات.

جێگەی باسە هەفتەی رابردوو یانەی شێروانە لە نێو یاریگەی خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێری كرد و یارییەكە بە یەكسانبوونی هەردوو یانە بە ئەنجامی (2-2) گۆڵ تەواو بوو لە كۆتایی یارییەكە چەند رووداوێكی نەخوازراو روویدا.

Leave a Reply