KFA- ئەمرۆ یاریەكانی جەولەی دووەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی پێشمەرگەی سلێمانی بەرێوە چوو / لەلەیاریەكی بەهێزو لوتكەی ئەم هەفتەیەدا یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی لەنێو یاریگای یانەی سلێمانی ( مەلعەبەكە) نەیتوانی سەركەوتن تۆمار بكات و بەبێ گۆڵ لەبەرامبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر یەكسان بوو / یاریەكە بەفیكەی نەوزاد صاڵحی ناوبژیوان و بەئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاوی هاندەران دەستی پێكرد / لەگێمی یەكەمدا هەردو یانە زیاتر بەشێوازی بەرگری یاریان دەكرد تا رێگە نەدەن تۆڕی گۆڵەكەیان بهەژێنرێت و یاریەكە زیاتر لەناوەراستی یاریگا كۆببۆوە و یاریزانانی هەردو لا نەیانتوانی بگەنە سەر تۆڕی گۆڵەكان و ئەو گێمە چۆن دەستی پێكرد بەو شێوەیەش كۆتایی هات / لەگێمی دووەمدا كە بەگێمی راهێنەران ناودەبرێت یاریەكە تارادەیەك كراوەتر بوو بەبەراورد بەگێمی یەكەم و هێرشبەران چەند جارێك مەترسیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر دورست كرد بەڵام هیچ كام لەو هەوڵانە ئامانجیان نەپێكاو لەلایەن گۆڵپارێزەوە بەرپەرچ دەدرانەوە / دواتر راهێنەرانی هەردو یانە گۆرانكاریەكانیان ئەنجامدا بەو ئامانجەی ئەنجامی یاریەكە بەسودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە / سەرەڕای ئەوەش تۆڕی گۆڵی هەردو یانە تا فیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەخاوێنی مایەوە و جارێكی تر نەورۆز نەیتوانی لەیاریگای خۆی بردنەوە تۆمار بكات و 2 خاڵی تری لەدەستدا / بەو یەكسان بونەش نەورۆز بە 6 خاڵ بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی دابەزی و تارادەیەكیش لەركابەریكردن لەسەر نازناوی خولەكە دوركەوتەوە / پێشمەرگەی هەولێریش خاڵەكانی بۆ 8 خاڵ بەرز كردەوە و پارێزگاری لەلوتكەی ریزبەندی كرد و بەبردنەوەشی لەیاری داهاتوی دەبێتە پاڵەوانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان …

ئامادەكردنی : ئاكۆ رەحمان صاڵح ( گەلی كوردستان )

Leave a Reply