KFA- به‌ ئاماده‌بوونى زیاتر له‌ سێ هه‌زار هانده‌ر و له‌ سه‌ر یاریگه‌ى زانكۆ ، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى كرد له‌ یانه‌ى برایه‌تى شارى هه‌ولێر ، ئه‌و یارییه‌ گرنگى زۆرى بۆ هه‌ردوو یانه‌ هه‌بوو به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتنیان بۆ قۆناغى چوار گۆشه‌ى زێڕینى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان .
یاریه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 2:30 خوله‌كى پاش نیوه‌ڕۆى ڕۆژى هه‌ینى 10 – 2 – 2017 و به‌ فیكه‌ى ناوبژیوان زانا عه‌بوڵا ده‌ستى پێكردوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ هه‌وڵى تۆماركردنى گۆڵیان دا تا ده‌ست پێشخه‌ر بن بۆ ده‌ست خستنى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ و له‌ پاش ئه‌نجام دانى چه‌ند هێرشێكى یه‌ك له‌ دوایى یه‌كى یاریزانانى هه‌ردوو تییپ و به‌هێزى هێڵى به‌رگریى یانه‌كان هێرش به‌ران تۆپیان نه‌ده‌گه‌یانده‌ گۆڵ پارێزى یانه‌كانى به‌رامبه‌ریان .
ئه‌و ئه‌نجامه‌ تا كۆتایى گێمى یه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه‌ مایه‌وه‌ و هیچ كام له‌ یانه‌كان نه‌یان توانى گۆڵ تۆمار بكه‌ن و یاریگه‌یان له‌ گێمى یه‌كه‌م خاوێنى جێ هێشت.
گێمى دووه‌م كه‌ ناسراوه‌ به‌ به‌ گێمى ڕاهێنه‌ران له‌گه‌ڵ گۆڕانكارى چه‌ند یاریزانێك له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌رى هه‌ردوو تیپ ، به‌ڵام گۆڕانكارى له‌ ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ نه‌ركدوو تا كۆتایى و خوله‌كى زیاتكراویش ئه‌نجامى كۆتایى به‌ خاوێنى مایه‌وه‌ و هه‌رلایه‌كیان به‌ خاڵێك ڕازى بوون.

پاش كۆتاهاتنى یاریه‌كه‌ و له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسان هه‌ریه‌ك له‌ فاتح حه‌مه‌ خان ڕاهێنه‌رى یانه‌ى برایه‌تى و دكتۆر یاسین مه‌ناف ڕاهێنه‌رى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌م شێوه‌یه‌ دوان.

سه‌ره‌تا فاتح حه‌مه‌ خانى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى برایه‌تى ڕایگه‌یاندوو ووتى ، ئئێمه‌ ئاماده‌كارى ته‌واومان كردبوو بۆ ئه‌م یاریه‌و بۆ سێ خاڵى یاریه‌كه‌ش هاتین ، به‌ڵام هه‌لى بردنه‌وه‌مان له‌ده‌ست داو نه‌مان توانى سود له‌ پلانه‌كانمان ببینین .

دواتر دكتۆر یاسین مه‌ناف ڕاهێنه‌رى یانه‌ى نه‌ورۆز ووتى ، زۆرترین مه‌شقه‌كانى تییپه‌مان له‌سه‌ر هێڵى هێرش به‌رانه‌ و پلانى ئه‌م یاریه‌شمان 4-4-2 بووه‌ ، دكتۆر یاسین ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى گرنگیان به‌ لاكان نه‌داوه‌ هه‌ربۆیه‌ نه‌یان توانیوه‌ سودى ته‌واو له‌و لایانه‌ وه‌ربگرن و هه‌له‌ىى خۆشمان هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌نجامى كۆتایى یاریه‌كه‌كان له‌ده‌ست داوه‌

دواجار و پاش كۆتاهاتنى یاریه‌كه‌ و ده‌ست خستنىى یه‌ك خاڵ بۆ یانه‌ى نه‌ورۆز ئه‌و یانه‌یه‌ توانى به‌ كۆى 16 خاڵ له‌ یانزه‌ یاریدا له‌ پێشه‌نگى گروپى یه‌كه‌م بێت و یانه‌ى برایه‌تى-یش ده‌ یارى و به‌ 12 خاڵ پله‌ى پێنجه‌مى ڕیزبه‌ندى یانه‌كانى گرت .
میران محه‌مه‌د – سلێمانى
فۆتۆ : ئومێد ئیبراهیم

Leave a Reply