KFA- ئەمڕۆ پێنج شەممە یاریگای شێروانە بە ئامادەبونی زیاتر لە 5 هەزار هاندەر باوەشی بۆ یاریی نێوان شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر كردەوە كە یاریی نێوان ئەم دوو یانەیە لە هەفتەی سێیەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستاندا بەڕێوە چوو سەرئەنجام یاریەكەش بە یەكسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەك بە كۆتا هات.
پێكهاتەی شێروانە (حسن حسین ، محمد جلال ، سامان عبدالكریم ، سلام عزیز(C) ، هەڵمەت عادل ، عدنان ڕحیم ، هێمن ڕزگار ، ساڵح نایف ، هاوڕێ‌ ئەنوەر ، علی كاكە مینە)
پێكهاتەی پێشمەرگەی هەولێر ( كاوە حەسۆ ، عیماد أسعد(C) ، عبداللە علی ، تالیب رقیب ، میران خسرۆ ، گۆران عیماد ،بارزان حیدر ، ڕەوا یوسف ، عبداللە سربست ، فرهنگ وریان ، عامر فازل )
یوسف سەعیدی ناوبژیوانی نێو دەوڵەتی فیكەی دەست پێكی یاریەكەی لێداو سەرەتا یانەی شێروانە باشتر بینران و بەچەن هێرشێك بەختی خۆیان تاقی كردەوەو بەتایبەت لە خولەكەكانی 5 و 7دا هاوڕێ‌ ئەنوەر نزیك بوو لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یانەی پێشمەرگە بەڵام سەركەوتو نەبوو،یاریەكە بەردەوام بوو بە فشاری یانەیی خاوەن یاریگاو سەر ئەنجام لە پاسێكی هێمن ڕزگاردا و لە خولەكی 15دا محمد سابیر توانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی و گۆڵی یەكەمی خۆشی لەم وەرزەدا تۆمار بكاتو خۆشی بخاتە دڵی هاندەرانی یانەكەیەوە،پاش ئەم گۆڵەشە یانەیی میوان بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە چەند هێرشێكیان خستە سەر گۆڵی خاوەن یاریگا بەڵام لێهاتوی حسن حسینی گۆڵپارێز و بەرگریكارانی یانەی شێروان بەربەرچی سەرجەم مەترسیەكانی عامر فازل و عبداللە سەربەستیان دایەوە،لە خولەكی 39دا تالب ڕەقیب بە موشەكێك بەختی خۆی تاقیكردەوە بەڵام تۆپەكە بەسەر ستونی گۆڵدا تێ‌ پەڕی،یاریەكەش لە خولەكەكانی كۆتایی نزیك بویەوە ناوبژیوانی چوارەم 3 خولەك كاتی زیاد كراوی بەرزكردەوەو لەخولەكی 45+2 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بەسودی پَشمەرگەی هەولێر هەژمار كردوو عبداللە سەربەست لێهاتوانە گۆڵی یەكسان بوونی بۆ یانەكەی پێ‌ تۆمار كردوو تایمی یەكەم بەیەكسان بوون بە گۆڵێك بۆ هەردوولا بە كۆتا هات.
گێمی دووەم ڕێنمایەكانی كاروان حمە صاڵحی ڕاهێنەری شێروانەوسەمیر بابۆی ڕاهێنەری پێشمەرگەكانی هەولێر دوو گۆڵی تری بە دوای خۆیدا هێنا،سەرەتایی دەست پێكی ئەم گێمەش خاوەن یاریگا بە پاڵپشتی هاندەرە بێ‌ شومارەكەیان باشتر دەركەوتن بەتایبەت پاش هێنانە ژووەرەوەی ئەنس مالك بۆ جێگەی هاوڕێ‌ ئەنوەر ئەمەش زیاتر خاڵی بەهێزی فشارە بەردەوامەكانی شێروانە بوو لە لاتەنیشتەوە. یانەی میوانیش بە هێرشی پێچەوانە وەڵامیان هەبوو بەڵام هێرشەكان هیچی لەئەنجامی یاریەكەی نەگۆڕی،خولەكی 78 هێمن ڕزگار لە پاسێكی ئەنەس مالكدا نزیك بوو گۆڵی دووەم بەسەر تۆمار بكات بەڵام تۆپەكە بەسەر ستوندا تێ‌ پەڕی خولەكی 80 بووە ساتی تۆمار كردنی گۆڵی سێیەمی یاریەكەو گۆڵی دووەمی یانەی شێروانە ئەو كاتەی علی كاكە مینە بە موشەكێك لە دەرەوەی هێڵی ناوچەی سزا توانی تۆڕی گۆڵی كاوە حەسۆی گۆڵپارێز بهەژێنێتو یانەكەی پێش بخات و كۆی گۆڵەكانی خۆشی لەم وەرزەدا بەرزبكاتەوە بۆ حەوت گۆڵ.پاش ئەم گۆڵەش یاریزانانی خاوەن یاریگا بۆ پارێزگاری كردن لە دوو گۆڵەكەیان بەتەواوی كشانەوە یاریگایی خۆیانو سەمیر بابۆش چەند گۆڕانكاریەكی ئەنجامدا بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریەكە فشارێكی زۆریان خستبوە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا بەڵام هێڵی بەرگری یانەی شێروانە بەسەركردایەتی سامان عبدالكریم و سەلام عەزیز بەربەرچی سەرجەم هێرەشەكانیان دەدایەوە یاریەكەش 90 خولەكی كاتی یاسایی خۆی تێ‌ پەڕاندو 5 خولەك كاتی زیادكراو بۆ یاریەكە بەرز كرایەوەو لە خولەكی 90+2 هۆزان جمیل كە لە كۆتاییەكانی یاریەكە لە جێگەیی عامر فازل بەشداری پێ‌ كرا توانی گۆڵی دووەمو یەكسان بوون بۆ یانەكەی تۆمار بكاتو لەشكست ڕزگاریان بكات بەم یەكسان بوونەش كۆی خاڵەكانی شێروانە بوو بە 5 خاڵ و بەسود وەرگرتن لە شكستی یانەی نەورۆز بەرامبەر بە كەركوك،پێشەنگیی لە یانەكەی شاری سلێمانی وەرگرت ، هەرچی یانەی پێشمەرگەی هەولێریشە بە 4 خاڵ دووەمی ڕیزبەندی گرتووە.

هەردی حەسەن – كەلار

Leave a Reply