KFA- یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری دا رۆژی هەینی (3-2-2017) كاتژمێر 2:30 خولەك لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری یاری نێوان هەردوو یانەی ئارارات و گارە تەواو دەكرێت.

هەروەها یەكێتیەكە بریاری دا یارییەكە هەمان ستافی ناوبژیوان، كە پێكهاتبوو لە (زانا عەبدوڵڵا، ئەحمەد جەلال، عەیسام خەیروڵڵا، هێمن مەحمود) یارییەكە بەرێوە ببن و ئەحمەد عەزیز سەرپەرشتیاری یارییە و ئاری توفیق سەرپەرشتیاری راگەیاندنە.

جێگەی باسە هەفتەی رابردوو یاری نێوان هەردوو یانەی ئارارات و گارە لە خولەكی 35ی گێمی یەكەمی یارییەكە راگیرا بەهۆی خراپی كەش و هەوا.

Leave a Reply