KFA- شێروانە لەدوا یاری چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستاندا توانی لەیانەی نەورۆزی میوانی بباتەوە جیاواز لەساڵانی ڕابردووی خولی لەخولەكەداتاڕادەیەك مێژووش بۆخۆی بنووسێتەوە

ئەنجامدانی ئەم یاریە لەكاتێكدا شێروانە بە5 خاڵەوە نەورۆزیش بە6 خاڵەوە لەپێناو 3 خاڵی یاریەكە یاریەكی چارەنووسازیان ئەنجامدا
45 خولەكی یاسایی گێمی یەكەمی یاریەكە تێ‌ پەڕی هیج كام لەیانەكانی شێروانەو نەورۆز نەیانتوانی توڕی گۆڵی یەكەدا بهەژێنن یاری گێمی دووەمی هەردوویانە بەئامانجی بەدەست بهێنن 3 خاڵی یاریەكە گەرموو گوڕتر بوو بۆ ئەمەش چەندین تۆپی مەترسیی دارایان ئاراستەی گۆڵی یەكدی كرد بەڵام بێ‌ ئامانج بوو تا ئەوكاتەی یاریی گەشتە كاتی زیاد كراو ئیدی بەهەڵەیەكی بەرگری گرانی یانەی نەورۆز عەلی كاكە مینا لەخولی 90 +4 دا گۆڵی سەركەوتنی شێروانەو گۆڵگاری خۆشی بە9 گۆڵەوە لەخولی نایابە پێشمەرگەی كوردستاندا یەكلا كردەوە .
شێروانە بەم ئەنجامە بە 8 خاڵەوە بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی كەركوك پلەی سێ‌ یەمی 4 گۆشەی زێڕینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستانی پێ‌ درایانەی نەورۆزیش بە6 خاڵەوە پلەی چوارەمی خولەكەی وەرگرت .

سەنگەرحمید / كەلار

Leave a Reply