KFA- رۆژى 27/1/2017 سه‌عات(2:30) ده‌قیقه‌ له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان قۆناغى دووه‌م هه‌فته‌ى  ده‌یه‌م به‌ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى زۆر له‌ وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستان له‌ كه‌ش وهه‌وایه‌كى باراناویدا یانه‌ى شێروانه‌ میواندارى یانه‌ى سیروانى نوێى كرد.

گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ ئاستێكى مامناوه‌ندى هه‌بوو . به‌ڵام له‌ گێمى دووه‌مدا كه‌ به‌ گێمى ڕاهێنه‌ران ناسراوه‌ ڕاهێنه‌رى هه‌ردوو یانه‌ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیان كرد و یارییه‌كه‌ گۆراو ئاستێكى باشترى به‌ خۆووه‌بینى به‌ مه‌به‌ستى گۆڵتۆماركردن هه‌ردوو یانه‌ چه‌ند هێرشێكیان كرده‌ سه‌ر گۆڵى یه‌كدى، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌داو له‌ ده‌قیقه‌ى ( 81)دا یاریزانى یانه‌ى شێروانه‌ ( عه‌لى محمد ) گۆڵى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌و یانه‌كه‌ى تۆماركرد . هه‌ر له‌ گێمه‌داو له‌ ده‌قیقه‌ى ( 88)دا یاریزان ( عه‌لى محمد ) دووه‌م گۆڵى بۆ یانه‌ى شێروانه‌ تۆماركرد . له‌ دواساته‌كانى یارییه‌كه‌داو له‌ ده‌قیقه‌ى ( 90+3)دا یاریزان (سامان عبدالكه‌ریم ) گۆڵى سێیه‌مى بۆ یانه‌ى شێروانه‌ تۆماركرد . سه‌ر ئه‌نجام یارییه‌كه‌ش به‌ (3)گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى شێروانه‌ كۆتاییهات و كۆى خاڵه‌كانى كرد به‌ (16) خاڵ و پێشه‌نگى گرووپه‌كه‌ى گرتووه‌ .

كه‌لار – نیزام شه‌بیب

فۆتۆ – هادى ئه‌حمه‌د

Leave a Reply