KFA- به‌ مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن و زانینی پێگه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و بۆ زیاتر پێشخستنی تۆپی پێ له‌ كوردستان و عێراق، بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 2017/1/24 له‌ شاری به‌غدا هه‌ردوو یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بكه‌ن.

بریاریشه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ شاندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا بكه‌وێته‌ڕێ، كه‌ پێكدێت له‌:

1- سه‌فین كانه‌بی (سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان) سه‌رۆك شاند.

2- هادی كه‌ریم (جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان)

3- سیروان نه‌جمه‌ددین (ئه‌ندام).

4- ته‌ڵعه‌ت سه‌عدوڵڵا (ئه‌ندام).

5-  عه‌دنان عه‌بدولڕه‌حمان (ئه‌ندام).

Leave a Reply