KFA- ئەمرۆ یەکشەممە لە شاری زیوریخ لە وڵاتی سویسرا سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی لەگەڵ فەوزی قەدور نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سویسرا ئەنجامدا.

لەم کۆبوونەوەیە چەندین تەوەری گرنگ تایبەت  بە تۆپی پێ کوردستان و کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی کۆنیفا باسکرا.

ھەر لەم کۆبوونەوەیە سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەفەرمی داوای لە نوێنەری حکوومەتی ھەرێم کرد ئاسانکاری بۆ  دروستکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سویسرا بکات بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونیان.

لە لای خۆیەوە فەوزی قەدور نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ھەر کارێک خزمەتی تۆپی پێی کوردستان بکات.

Leave a Reply