KFA- لە میانى یارییەکانى گەڕى دەیەمى خولى نایابى پێشمەرگەى کوردستان، یانەى سیروانى نوێ لە یاریگەى خۆى میوانداریى یانەى کەرکووکى کرد. لە سەرەتاوە هەردوو تیپ بە ترسێکى زۆرەوە یارییان دەکرد، چونکە هەردوو ڕاهێنەر ئەوەیان لەبەرچاو گرتبوو، پارێزگاریکردن لە گۆڵەکەیان، لە تۆمارکردنى گۆڵ لەپێشترە.

ناونیشانى تایمى یەکەم بریتیبوو لە دوندیاریکردن و پەناربردنە بەر توندوتیژى، چونکە، لە خولەکى ٢٧ زیا جەبار گۆڵچى سیروانى نوێ تووشى پێکران بوو، هەربۆیە رزگار عەلى ڕاهێنەر لە جێگەکەى بەشدارى بە ئارام عەلى گۆڵچى کرد، ئەمەیش کارتێکى گرنگى گۆڕانکارى لەدەستى ڕاهێنەر دەرکرد. هەر بەهۆى توند یاریکردنەوە ناوبژیوان لە کۆتا خولەکى تایمى یەکەم بە کارتى سوور کابان حاتەمى یاریزانى کەرکووکى لە یاریگە دەرکرد. ئەم تایمە هیچ لایەک نەیتوانى گۆڵ تۆمار بکات.

لە تایمى دووەم سەرەڕاى ئەوەى کەرکووک بە یاریزانێکى کەمتر یاریى دەکرد، بەڵام ئەنجامەکە بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات و هەردووتیپ دوو خاڵى یارییەکەیان لەنێوان خۆیاندا دابەش کرد.

دواى کۆتاییهاتنى گەڕى دەیەمى خولى نایابى پێشمەرگەى کوردستان، هێشتا کەرکووک بە کۆکردنەوەى ١٣ خاڵ و بەجیاوازى گۆڵ لەگەڵ شێروانە پێشەنگى گرووپەکەى گرتووە، هەرچى یانەى سیروانى نوێیە، بە ئەنجامدانى هەشت یاریى تا ئێستا ٩ خاڵى کۆکردووەتەوە و پلەى شەشەمى ڕیزبەندى گرووپەکەى گرتووە.

یانەى کەرکووک هەوڵى پارێزگارى لە پێشەنگى خولەکە دەدات، هەرچى سیروانە، چاوى لەسەر مانەوەیە لە خولى نایاب، هەربۆیە سیروان بەم یەکسانبوونە رازییە، چونکە گارەى خوارەوەى ریزبەندى دیسانەوە تووشى شکست بوو، ئێستا جاوازى خاڵەکانى نێوان سیروان و گارە بۆ چوار خاڵ بە سوودى سیروان بەرزبووەوە.

سلێمانی – ئەحمەد سەنگاوی

Leave a Reply