KFA- لەم گەڕەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە كەشێكی سارد،
هەردوو یانەی سیروانی نوێ‌ و زاخۆ لەسەر یاریگای سیروانی نوێ‌ ڕووبەڕوی یەكتر بوونەوە .
گێمی یەكەمی یاریەكە لە ئاستێكی مام ناوەند بەڕێوە چوو جگە لەچەند هەلێكی كەمی بێ‌ مەترسی شتێكی ئۆتۆ ڕووی نەدا .
لە گێمی دووەمی یاریەكە كە چاوەڕوان دەكرا ئاستێكی بەرزتر بە خۆوە ببینێت وڕاهێنەران دواین پلانەكانیان بۆ سەركەوتن لەم یاریەدا كەیاریكی گرنگ بوو بۆ هەردوولا پێشكەش بكەن تا لە كەشی ڕكابەریەكان بمێنەوە ، بە تایبەت ئەم كۆمەڵەیە كە كۆمەڵەیەكی ئاڵۆزوپڕلە ركابەریە و یانەكان خاڵەكانیان لە یەكەوە نزیكە .
ئەم گێمەش سەرەڕای باڵا دەستی یانەی سیروانی نوێ‌ و چەند هەلێكی مەترسی دار بەڵام سەرنجام یاریكە هەمان سیناریۆی گێمی یەكەمی تێدا دووبارە بوویەوە بە یەكسانی و بێ‌ گۆڵ .
بەم ئەنجامەش سیروانی نوێ‌ بە دە خاڵ لە لەریزبەندی شەشەمی كۆمەڵەی دواوە گیرسایەوەو یانەی زاخۆش بە چواردە خاڵ لە پلەی پێنجەمی ئەم كۆمەڵەیە مایەوە.
ئەم ئەنجامەش خزمەتی سیروانی نوی نەكرد بەوەی لە چوار چێوەی سوری ناوچەی دابەزین لە ریزی نایابەكان بۆخولی پلە یەك دوری بخاتەوە.

ماكوان سعید

Leave a Reply