KFA- سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان سه‌فین كانه‌بی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی تۆڕی میدیایی رووداو و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شیفا گه‌ردی ده‌كات.

“به‌ناوی خۆم و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی تۆڕی میدیایی رووداو و بنه‌ماڵه‌ی كچه‌ رۆژنامه‌وانی ئازا، شه‌هید شیفا گه‌ردی ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونیمان پێگه‌یشت.
له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین شه‌هید شیفا به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بكا و سه‌بووری و ئارامی به‌ كه‌سوكار و هاوپیشه‌ و هاوكارانی بدات له‌ تۆڕی میدیایی رووداو”.
انا لله وانا الیه راجعون

سه‌فین كانه‌بی

سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان

Leave a Reply