KFA- ئه‌مڕۆ 16 ـی نیسانی 2017 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئه‌ندامانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و چه‌ند بریاری راسپارده‌یه‌كی گرینگیدا، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو و بەمشێوەیە بوو:

1- رەوا یوسف یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە بە باشترین یاریزانی خولەكە دەستنیشانكرا.

2- دیار جومعە گۆڵپارێزی یانەی كەركووك بە باشترین گۆڵپارێزی خولەكە دەستنیشانكرا.

چۆنیەتی دەستنیشانكردنی باشترینەكان بەمشێوەیە بوو:

* قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ستیشانكردنی باشترینه‌كان، له‌ رێگه‌ی فۆرمی سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یارییه‌كان بوو، كه‌ راگه‌یاندنه‌كارانی وه‌رزشی شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك) به‌شدارییان تێدا كردبوو.

* قۆناغی دووه‌م، راهێنه‌ران و كاپتنی هه‌ر (14) یانه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌نگیان داوه‌.

* سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌شدارییان له‌م ده‌نگدانه‌ نه‌كردووه‌، ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كان ته‌نیا له‌ رێگه‌ی ده‌نگدانی سه‌په‌رشتیاری راگه‌یاندنی یارییه‌كان و راهێنه‌ر و كاپتنی یانه‌كان بووه‌.

Leave a Reply