KFA- دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و راگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی، باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و واده‌ی به‌رێوه‌ چوونی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌كرێت، (سه‌فین كانه‌بی) سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ سایتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ره‌تیكرده‌وه‌، كه‌ به‌م نزیكانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن و كاته‌كه‌ی دیار نییه‌.
گوتیشی: “كۆبوونه‌وه‌مان به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌ چوونی خولی پله‌ یه‌كی تۆپی پێی كوردستان نییه‌، هه‌موو راگه‌یاندنكاره‌كانی وه‌رزشیش دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌ ئه‌م هه‌واڵانه‌ی باس له‌ هه‌ندێك كه‌س ده‌كه‌ن گوایه‌ پاره‌ به‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خوله‌كان به‌رێوه‌ ببه‌ین، دووره‌ له‌ راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه‌، ئه‌مانه‌ ته‌نیا پروپاگه‌نده‌ن.”

راگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

Leave a Reply