KFA- یارییه‌كانى قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كانى خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كۆتایی هات و یانه‌ى دهۆك بۆ پله‌ یه‌كی كوردستان دابه‌زی، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زێره‌ڤانی توانی خۆی له‌ ریزی نایابدا بهێڵێته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی دواگه‌ڕی له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا ئه‌نجامدرا و جگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ و گه‌یشتنی یانه‌كه‌ به‌ قۆناخی كۆتایی خوله‌كه‌، هاوكات دوو یاریی دیكه‌ش له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌بوون، كه‌ چاره‌نووسساز بوون.
یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو، به‌مه‌ش تیپه‌كه‌ له‌ دواپله‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا مایه‌وه‌ و بۆ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان دابه‌زی.
یانه‌ی زێره‌ڤانیش له‌ یاریگه‌ی خۆیدا به‌ بردنه‌وه‌ى له‌ گازى باكوور به‌ 1-0 گۆڵ، توانى مانه‌وه‌ی خۆی له‌‌‌ خولى نایابى پێشمه‌رگهی كوردستاندا‌ مسۆگه‌ر بكات .

دوای كۆتاییهاتنی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان، یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆز له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها كه‌ركووك و شێروانه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا بۆ قۆناخی كۆتایی سه‌ركه‌وتن.
هاوكات یانه‌ی دهۆك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و یانه‌ی گاره‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا، بۆ وه‌رزی داهاتووی پله‌ یه‌كی كوردستان دابه‌زین.
فۆتۆ: بێسته‌ر حیكمه‌ت – دهۆك

 

Leave a Reply