KFA- لە میانەی یارییەكانی جوولەی سیانزەهەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان و لە یارییەكی ئاست بەرز خێرادا یانەی دهۆك تووانی بە خاڵیكی گرنگ لە كەركوكەوە بگەرێتەوە دهۆك پاش یەكسان بوونی لەگەڵ یانەی گازی باكوری میوانداری بە دووگۆڵ.
گێمی یەكەم _ بە هۆی هەستیاری پێگەی هەردوو یانەكە لە ریز بەندی تیپەكانی گرووپەكەیان بەتایبەتی یانەی گازی باكور كە هەوڵی دەدا سێ خاڵ یارییەكە بباتەوە ، هەردوو یانە پلانەكانیان بۆ بەرێوەبردنی یارییەكە ئاشكرا بوو ، هەر لە دەستپێكدا یانەی گازی باكور دەستی بە فشار كردن بۆ سەر گۆڵی یانەی دهۆك لە هەردوو لای یاریگاوە ، لە بەرامبەردا یانەی دهۆك زیاتر بە شێوازی بەرگری و پەنا بردن بۆ دژە هێرش یاری دەكرد ، یاریزانانی یانەی باكور لە سەرەتای ئەم گێمەدا چەند دەرفەتێكیان بۆ ڕەخسا بەڵام بێ ئاكام ، لە دقیقەی (4) دا لێدانێكی سەر بۆ ( محمود محمد ) یاریزانی یانەی گازی باكور ڕەخسا نەیتووانی سوودی لێ ببینێت ، لە دقیقەی (11) دا یاریزانی یانەی گازی باكور محمد جەمال لە ناو هیڵی سزای گۆڵ بە جولەیەكی جوان لە بەرگری كارانی یانەی دهۆك دەرباز بوو بەڵام لێدانێكی بێ هێزی ئاراستەی گۆڵ كرد و لە لایەن گۆڵچی یانەی دهۆكەوە كۆنترۆڵ كرا ، پاش چەند هەولێك یاریزانانی یانەی گازی باكور پەنایان بۆ لێدان لە دەرەوەی هێڵی سزای یانەی دهۆك برد و چەند هەولێكیاندا بەڵام ئەم هەوڵانەش بێ سوودبوون ، لە دژە هێرشێكدا و بە سوود وەرگرتن لە هەڵەیەكی هیڵی بەرگری یانەی گازی باكور ، ( محمد صالح )و لە دقیقەی (40 ) و لە ناو هیڵی سزادا تووانی یەكەم گۆڵ بۆ یانەی دهۆك تۆمار بكات ، پاش (3 ) لەو گۆڵە و بە هۆی تێكچوونی شیرازەی هیڵی بەرگری یانەی گازی باكور لە دقیقەی ( 43 ) ناوبژیوان لێدانێكی درووستی بۆ یانەی دهۆك ئەژمار كرد و سەركەوتووانە ( ئەحمەد جاسم ) جێبەجێكرد و یانەی دهۆكی كردە خاوەن دوو گۆڵ و ئەو گێمە بە دوو گۆڵی خاوێن بۆ یانەی دهۆك تەواو بوو .
-گێمی دووەم . لەگەڵ دەستپێكی گێمی دووەم یانەی گازی باكور گۆڕٍانكاری لە ریزی یاریزانەكانی كرد و فشارێكی زۆر دروست كرد بۆ سەر گۆڵی یانەی دهۆك لە بەرامبەردا یانەی دهۆك زیاتر بۆ پارێزگاری كردن لە ئەنجامەكە پلانەكانی دارشت بوو ، یاریزانانی زیاتر هەوڵیان تۆ بگەێنە ناو ناوچەی سزای گۆڵی یانەی دهۆك و لە دقیقەی 62 یارییەكە لێدانێكی سەری یاریزانی یانەگازی باكور ( حسین عبدالر‌ضا ) بەر عاموودی گۆڵی دهۆك كەوت و گەرایەوە یاریگا و ( رافع خەڵەف ) لێدایەوە بە هەمان شێوەبەر ستوون كەوت ، یاریزانانی یانەی گازی باكور بەردەوامبوون لە هەوڵەكانیان و لە دقیقەی (74 ) دا و بە لێدانێك لە ناو هیڵی سزا یاریزان ( حسین عبد الرچا ) یەكەم گۆڵی یانەی گازی باكوری تۆماركرد ، لە كاتێكیدا یاریزانانی یانەی گازی باكور هەوڵ درووست كردنی فشار بوون بۆ یەكسان كردنی ئەنجامەكە و لە دژە هێرشێكدا و لە دقیقەی ( 75 ) یارییەكە (محمد صالح ) و لە ناو هیڵی سزادا روو بەرووی گۆڵی یانەی گازی باكور بووە بەڵام لێدانەكەی چووە دەرەوە یاریگا ، پاش چوار دقیقە لەم هەوڵدا یاریزانی یانەی دهۆك ( ئاری محمد ) روو بەرووی نەریمان خزری گۆڵچی یانەی گازی باكور بوو و نابژیوان لێدانی سزای بۆ ئەژمار كرد و یاریزان ( ئاری محمد) جێبەجێكرد بەڵام نەریمان خزر گۆڵچی یانەی گازی باكور سەركەتووانە كۆنترۆڵی كردو یانەی دهۆكی لە سێهەم گۆڵ بێبەش كرد ، ئەمەش تۆژمێكی زیاتری بەخشیە یاریزانانی یانەی گازی باكور و هیوایان بۆ یەكسان بوون زیاتربوو و لە دقیقەی ( 87 ) یارییەكە و لە لێدانێكی راستە وخۆی جوان یاریزان ( عەلی حوسێن ) گۆڵی دووەم و یەكسان بوونی یانەی گازی باكوری تۆمار كرد و یارییەكەش بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بە دوو گۆڵ تەواو بوو .

كەركووك – حوسێن عەلی
فۆتۆ – یوسف كەركوكی

Leave a Reply