KFA- ئەمڕۆ لە هەولێر كۆتایی بە خولی پێشخستنی راهێنەرانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وەرگرتنی پلەی Cی ئاسیایی كۆتایی هات.
مەراسیمی كۆتایی لە هۆڵی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی یانەی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان سەفین كانەبی بەڕێوەچوو، كە سەرەڕای پێشكەشكردنی چەند وتارێك، بڕوانامەی سەركەوتن و پلەبەندی C لەسەر ئاستی ئاسیا بەسەر 23 راهێنەری بەشداربوو دابەشكرا.
خولەكە بۆ ماوەی 12 رۆژ لە هۆڵ و یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی بەڕێوەچوو، وانەكانیش لەلایەن وانەبێژی عێراقی و ئاسیایی دكتۆر قاسم لەزام پێشكەشكرا.
راهێنەرانی بەشداربوو لە ماوەی خولەكەدا بە شێوازەكانی كاركردنی راهێنەر بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی تازەپێگەیشتووان و لاواندا ئاشنابوون و نوێترین زانیارییەكانیان وەرگرت.
خولەكە لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان و بە هاوكاری یەكێتیی تۆپی پێی عێراق و بە چاودێریی یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا بەڕێوەچوو.
هاوكات لەگەڵ كۆتاییهاتنی خولەكە لە هەولێر، خولێكی هاوشێوە لە سلێمانی دەستیپێكرد، كە راهێنەرانی سلێمانی و دەوروبەری بەشداریی دەكەن.
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان هەموو كات هەوڵی داوە ئاستی راهێنەرانی تۆپی پێی كوردستان بەرزبكاتەوە و بیانگەیەنێت بە ئاستێكی ئاكادیمی و زانستی و ببنە خاوەن بڕوانامەی باوەڕپێكراوی كاركردن.

Leave a Reply