KFA- ئه‌مڕۆ له‌ یارییه‌كانی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا، یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئارارات  و گاره‌ به‌هۆی ته‌مومژه‌وه‌ ته‌واونه‌كرا.

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی ئارارات بوو  له‌ شارۆچكه‌ی پیرمام، ته‌نیا 35 خوله‌كی لێ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌شی 0-0 بوو، به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیار  و ستافی ناوبژیوانان بڕیاری وه‌ستانی یارییه‌كه‌یان دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ته‌مومژه‌ی كه‌ شارۆچكه‌كه‌ و یاریگه‌كه‌ی گرته‌وه‌، كه‌ وایكردبوو بینین زۆر كه‌م ببێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ پێی یاسا و رێنماییه‌كان رێگه‌پێدراوه‌ یارییه‌كه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخرێت.

 

Leave a Reply