KFA- شاندی رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی سه‌ردانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانیان كرد و باس له‌ هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تیدانی تۆپی پێی كوردستان كرا.

سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێ له‌ هه‌ولێر، پێشوازیی کرد لە ھەریەک لە (ھێنین شیک) بەرپرسی پرۆگرام و (مارتن کلار) راوێژکار لە رێکخراوی giz ی ئـەڵمانی.

ئـامانجی شاندەکە دروستکردنی پەیوەندییە لە نێوان یە کێتیی تۆپی پێی کوردستان و خۆیان و هەروەها دروستکردنی پەیوەندییە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئـەڵمانیا.

سەفین کانەبی لەوبارەیەوە گوتی: رێکخراوەکە لە ئـاییندەدا بەرنامەی باشیان بۆ تۆپی پێی کوردستان دەبێت، بە تایبەت کردنەوەی خولی جۆراوجۆر لە بواری راھێنەرایەتی و ئـێمەش ھەموو ئـاسانکارییەک بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەیان دەکەین.

Leave a Reply