KFA- ئه‌رسه‌لان قادر پزیشكی تایبه‌تی یانه‌ی برایه‌تی له‌ لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان خه‌ڵات كرا و رێز و سوپاسی ئاڕاسته‌ كرا.

له‌ گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ یاری نێوان نه‌ورۆز و برایه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز (مه‌روان عه‌بدولكه‌ریم) تووشی (قووتدانه‌وه‌ی زمان) بوو، دكتۆر (ئه‌رسه‌لان قادر) پزیشكی تایبه‌تی یانه‌ی برایه‌تی گیانی له‌ مردن رزگار كرد، به‌م هۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، رێز و سوپاسی ئاڕاسته‌ی ناوبراو كراو و خه‌ڵاتكرا.

Leave a Reply