KFA- هەینی یارییەكانی هەفتەی سیازدەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان تەواو بوو و ئامارەكان بەمشێوەیە بوو:
– یانەی نەورۆز یەكەم بلیتی سەركەوتنی بۆ چوار گۆشەی زێرین بۆ خۆی مسۆگەر كرد لە كۆمەڵەی یەكەم
– لە كۆی شەش یاری سێ سەركەوتن و سێ یەكسانبوون تۆماركرا.
– لە كۆی شەش یاری (9) گۆڵ تۆماركرا.
– لە كۆی (9) گۆڵ چوار گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركرا و پێنچ گۆڵ لە گێمی دووەم تۆماركرا.
– لەم هەفتەیە پێنچ لێدانی سزا هەژماركرا، كە تیاییدا هەریەكە لە یانەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ توانیان گۆڵ تۆماربكەن، بەڵام یاریزانی یانەی دهۆك ئاری محەمەد لێدانێكی سزای لە دەستدا و هەروەها یاریزانی یانەی هەندرێن سەنگەر عەبدولكەریم لێدانی سزای بەرانبەر یانەی گارە لە دەستدا.
– گۆڵپارێزی یانەی گازی باكوور نەریمان خدر توانی بۆ دووەم جار لەم وەرزدا لێدانی سزا دووربخاتەوە، كاتێك لە یاری هەولێر و گازی باكوور و دهۆك و گازی باكوور لێدانی سزای دوورخستنەوە و تیپەكەی لە دوو دۆرانی مسۆگەر رزگار بكات.
– هەریەكە لە یاریزانان (عەلی محەمەد ئەمین) لە یانەی (شێروانە) و (میران كەریم) لە یانەی (پێشمەرگەی هەولێر) و (بەڵێن وەشیار) لە یانەی (هەولێر) لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە دێن بە تۆماركردنی (5) گۆڵ.
– لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكاین ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی هەولێر و شێروانە بەهێزترین هێڵی هێرشبەری خولەكەن بە تۆماركردنی (13) گۆڵ و یانەی برایەتی خاوەنی لاوازترین هێڵی هێرشبەرە بەتۆماركردنی (4) گۆڵ.
– یانەی برایەتی خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریە تەنیا چوار گۆڵی لێتۆماركراوە و یانەی گارە خاوەنی لاوازترین هێڵی بەرگریە (13) گۆڵی لێ تۆماركراوە.
– یانەی گارە لەم هەفتەیە تامی یەكەم بردنەوەی كرد دوای ئەوەی توانی لە یانەی هەندرێن بباتەوە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ.
– یانەی نەورۆز خاوەنی زۆرترین بەدەستهێنانی سەركەوتنە لەم وەرزە دوای ئەوەی لە 5 یاری سەركەوتنی بە دەستهێناوە و هەردوو یانەی زێرەڤانی و گارە تەنیا لە یەك یاری سەركەوتنیان بە دەستهێناوە.
– یانەی ئارارات تا ئێستا لە كاتی ئاسایی یارییەكان تووشی شكست نەبوو تەنیا لە یەك یاری بە بریاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرانبەر یانەی شێروانە بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ بەدۆراو هەژماركرا و یانەی گارە خاوەنی زۆرترین دۆرانە، كاتێك لە پێنج یاری تووشی شكست بوو.
– هەریەكە لە یانەكانی (زێرەڤانی، گازی باكوور، برایەتی، ئارارات) خاوەنی زۆرترین یەكسانبوونن لە حەفت یاری تووشی یەكسانبووینە و هەریەكە لە یانەكانی (نەورۆز، پێشمەرگەی هەولێر، شێروانە، كەركووك) خاوەنی كەمترین یەكسانبوونن لە چوار یاری یەكسانبووینە.
– هەردوو یانەی سیروانی نوێ و برایەتی تا ئێستا لە قۆناغی دووەم هیچ گۆڵێكیان تۆمارنەكردووە لە پێنج یاری واتا هێرشبەرانی هەردوو یانە ماوەی زیاتر لە (450) خولەكە گۆڵیان تۆمارنەكردووە.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە بوو:
كۆمەڵەی یەكەم
هەولێر – نەورۆز 1-2
برایەتی – پێشمەرگەی هەولێر 0-0
گازی باكوور – دهۆك 2-2
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- نەورۆز 19 خاڵ
2- پێشمەرگەی هەولێر 16 خاڵ
3- هەولێر 15 خاڵ
4- گازی باكوور 13 خاڵ
5- برایەتی 13 خاڵ
6- دهۆك 11 خاڵ
7- زێرەڤانی 10 خاڵ

كرمەڵەی دووەم
ئارارات – سیروانی نوێ 0-0
زاخۆ – كەركووك 1-0
گارە – هەندرێن 1-0
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1- زاخۆ 17
2- شێروانە 16 خاڵ
3- كەركووك 16 خاڵ
4- ئارارات 16 خاڵ
5- هەندرێن 15 خاڵ
6- سیروانی نوێ 11 خاڵ
7- گارە 8 خاڵ
خشتەی یارییەكانی دواین هەفتەی قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
پێشمەرگەی هەولێر – هەولێر
دهۆك – برایەتی
زێرەڤانی – گازی باكوور
كۆمەڵەی دووەم
سیروانی نوێ – گارە
كەركووك – ئارارات
شێروانە – زاخۆ
یارییەكانی ئەم هەفتەیە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی

Leave a Reply